هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینایه‌كی هه‌ده‌په
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئاڵتنداغی ئه‌نقه‌ره.
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئاڵتنداغی ئه‌نقه‌ره.
شه‌وی ڕابردوو، له ناوچه‌ی ئاڵتنداغی شاری ئهنقهرهـ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه، هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینای پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په).
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كاتی هێرشه‌كه‌دا كه‌س له نێو بیناكه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام گولـله به‌ر بیناكه كه‌وتووه و زیانی پێگه‌یشتووه.
هه‌ر به پێی ئه‌و زانیارییانه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، ڕێگه‌ی به ڕۆژنامه‌نووسان نه‌داوه، كه ڕووماڵی ڕووداوه‌كه بكه‌ن.
ژ.ن