هێرشی چەکداری لەسەر بینای هەدەپە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا
کەسێکی چەکدار هێرشیکردە سەر بینای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی بەهچەلی ئەڤلەری ئیستەنبوڵ و دوو ئەندامی ئەو پارتە بە چەقۆ بریندارکران.
کەسێکی چەکدار هێرشیکردە سەر بینای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی بەهچەلی ئەڤلەری ئیستەنبوڵ و دوو ئەندامی ئەو پارتە بە چەقۆ بریندارکران.
لە ئەستەنبوڵ کەسێک بە چەکەوە هێرشی کردە سەر بارەگای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی بەهچەلی ئەڤلەری ئیستەنبوڵ و بە هۆیەوە دوو ئەندامی هەدەپە بە ناوەکانی ڕەمەزان دیشاری و عەزیز سیمسک بە چەقۆ بریندار بوون.
بەڕێوەبەرانی ئەو ناوچەیەیە هەدەپە ڕێگریان لە هێرشبەرەکان کرد هێرشبەرەکە هەڵات پاشان پۆلیس هات بۆ شوێنی ڕووداوەکە و هێرشبەرەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
دوای هێرشەکە، زولیخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ و سەرۆک و ئەندامانی هەدەپە هاتنە ناو بیناکە ڕاشگەیەنراوە کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە لە کاتی ڕووداوەکەدا ئەندامان و خۆبەخشانی هەدەپە کۆبوونەوە و کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا هەبوو.
ڕەمەزان دیشاری، کە لە هێرشەکەدا برینداربووە، ڕایگەیاند “چایمان داوەتە هێرشبەرەکە پاشان پرسیاریان لێکردین دەربارەی ئەندامێتی حیزب کەمێک دواتر، چایی بەسەر مندا ڕشت. هێرشبەرەکە وتی: هاتووم تۆ بکوژم ئەوان سووکایەتییان بە ئێمە کرد پاشان دەستێکی لە تفەنگەکەیدا و بە چەقۆیەک هێرشی کردە سەرم. چەقۆکەی لە سنگمدا. هاوڕێکانمان هەوڵیاندا بیوەستێنن لە هەمان کاتدا هاوڕێیەکی تری ئێمە بریندار بوو من هەوڵمدا ئەو بوەستێنم، بەڵام چەقۆیەکم لە دەستمدا بوو. هاوڕێکەی ترمان کەمێک بریندار بوو”.
ف.ق