هێرشی سەر دایکانی شەممە شەرمەزارکرا

هێرشی سەر دایکانی شەممە لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرا.

هەرچەند دادگای باڵای دەستووری بڕیاری "پێشێلکاری"ی داوە، بەڵام ٢٤ هەفتەیە ڕێگری لە چالاکییەکانی دایکانی شەممە دەکرێت. لە زۆرێک لە شارەکاندا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاستەنگکردنی دادگای دەستووری پیشاندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) لقی ئەدەنە، ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی لە بەردەم بینای کۆمەڵەکە بە ئامانجی پشتیوانی لە بەرخۆدانی دایکانی شەممە بڵاوکردەوە.

لە شارەکانی مێرسین، وان، ڕحا، ئەزمیر و شەرناخ، پارتی چەپی سەوز، ڕێکخراوە یاساییەکان و سەندیکاکانی کرێکاران پێشوازییان لە بەرخۆدانی دایکانی شەممە کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی سەر دایکانی شەممە.