هەسەدە سەبارەت بە جووڵە سەربازییەکان لە دەیرەزۆر ڕوونکردنەوە دەدات
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ئاماژە بەوە دەکات، ئەو زانیارییانە بڵاوبوونەتەوە دەربارەی جووڵەی هێزەکانیان لە دەیرەزۆر ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ئاماژە بەوە دەکات، ئەو زانیارییانە بڵاوبوونەتەوە دەربارەی جووڵەی هێزەکانیان لە دەیرەزۆر ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، سەبارەت بە جووڵە سەربازییەکان لە دەیرەزۆر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. دووپاتی دەکاتەوە ئەو زانیارییانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە جووڵەی هێزەکانیان لە دەیرەزۆر بڵاویانکردۆتەوە، هەموویان ناڕاست و بێ بنەمان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە جووڵەی هێزەکانمان لە هەرێمی دەیرەزۆر، هەندێکی تریان مەزەندەی جیاوازیان هەبووە دەربارەی ئامانجی هێزەکانمان، دووپاتی دەکەینەوە هەموو پێشبینییەکان ناڕاست و بێ بنەمان.
هێزەکانمان لە ڕۆژانی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی ئاسایی و ڕۆتینی خۆیان ئەنجامداوە بۆ پاراستنی ئاستی پێشکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەدەستهێنانی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هاوسەنگی لەگەڵ قەبارەی هەڕەشەی شانە تیرۆریستییەکان.
هێزەکانمان، هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەماوەی داهاتوودا چالاکتر دەبن لەپێناو لەناوبردنی تەواوەتی داعش و پاراستنی دانیشتووان".