هونەرمەندانی تەڤ-چاند: بۆ دەنگدان بە دەم پارتی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

هونەرمەندانی تەڤگەریی چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند)داوایان لە گەلی کورد کرد کە لە ٣١ی ئاداردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە دەم پارتی بدەن.

بانگی هونەرمەندان بۆ هەڵبژاردن

هونەرمەندانی وەک، هۆزان ئایدن، شانۆگەر ئامەلێ، زاهیر لۆران، ئازاد ئاسڵان، هۆزان کاوە، بەربانگ هیلات، مەروان تان، دەزا ئامەد، سیپان خەڵات، شیار مونزور، ئۆنور ئەڤین، هۆزان جانێ، گۆرانیبێژ مەعروف و فارقین ئامەد لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە. داوایان لە گەلی کورد کرد لە ٣١ی ئاداردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە دەم پارتی بدەن.