هۆزات: ژنی رێکخستنکراو گەورەترین هێزە- نوێکراوەتەوە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ئەوەی خستەڕوو، کە ژنان دەبێت خۆیان رێکبخەن، خۆپاراستنی خۆیان بەهێز بکەن و لەپێناو بونیادنانی ژیان بەر لە هەموو شتێک دەبێت تێبکۆشن.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رووداو و پێشهاتەکانی رۆژەڤی بۆ کەناڵی مەدیا خەبەر هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:

هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتی، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگە. بە راستیش هەم لە رووی بەرخودانی کۆمەڵایەتی، هەمیش لە رووی تێکۆشانی یاسایی، دیپلۆماتیک، سیاسی و ئایدۆلۆژیک ئاستێکی گرنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەبێت ئێمە هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئاستێکی زۆر بەرەوسەرتر و باڵاتر.

لە هەڵمەتەکەدا ئامانجی سەرەکی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیە. واتە رەخساندنی هەلومەرجی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی رێبەرایەتیە. هەربۆیە ئەمە پێویستی بە تێکۆشانێکی بەرفراوانتر و گەورەتر هەیە. ئاستی تێکۆشانی هەنوکەییش بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە، بەس نییە.

لەم رووەوە ئێمە زۆرجار هەڵسەنگاندنمان کرد. هەڵبەت تێکۆشانی سیاسی، دیپلۆماتیک و یاسایی گرنگە. بەتایبەتی یاسای نێونەتەوەیی پێشێلدەکرێت. تورکیا یاساکانی خۆی پێشێل دەکات. لە ئیمراڵی هیچ یاسایەک جێبەجێ ناکرێت. بە تەواوەتی بێویژدانیەکی گەورە و بێئەخلاقی لە دژی رێبەرایتەی هەیە. لەم رووەوە تێکۆشانی یاساییش گرنگە. بەڵام بۆ ئەوەی لە تێکۆشانی یاسایی- سیاسی و دیپلۆماتیکدا بگەنە ئەنجام، پێویستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی زۆر گەورە هەیە. لەم بوارەدا رێگەی ئەنجام وەرگرتنیش، بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتیدا تێپەڕدەبێت، لەبەر ئەوەی دەبێت ئێمە بە تێکۆشان و بەرخودانی کۆمەڵایەتی، گوشارێکی زۆر جدی بخەینە سەر دەوڵەتی تورک. هەروەها گوشار بخەینە سەر ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی و بە گشتی وڵاتانی ئەوروپی و هێزە پیلانگێڕەکان دەبێت ئێمە گوشارێکی کۆمەڵایەتی گەورە سز بکەین، کە لە رووی سیاسی، دیپلۆماتیک و یاساییەوە هەندێک هەنگاو بنێن و گۆڕانکاری لە سیاسەتدا ئەنجام بدەن.  

لە دۆخی ئێستادا ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تیش هاوکاری سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکەن. هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر بە تورکیا ناگرنەبەر. تورکیا لەو مامەڵەیەی ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی بوێری وەردەگرێت. هەربۆیە لە ئیمراڵی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەردەوامە. زیاتر لە ٣ ساڵە هیچ دیدارێک لەگەڵ رێبەرایەتی ئەنجام نادرێت. نە پارێزەران دەتوانن دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن، نە بنەماڵە. هیچ زانیارییەک وەرناگیرێت. بە تەواوەتی کردەوەیەکی نامرۆڤانە، نائەخلاقییە. ئەنجومەنی ئەوروپاش بەو هەڵوێستەی یاساکانی خۆی پێشێل دەکات.

تورکیا وڵاتێکە کە پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی واژۆکردووە. بەڵام تورکیا پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤی پێشێلکردووە. تورکیا ئێستا هیچ پەیماننامەیەکی نێونەتەوەیی بە فەرمی ناناسێت، بە نەبوو دایاندەنێت. وەک ئەوەی تورکیا ئەوروپای بە دیل گرتبێت. واتە ئیتر مەگەر پەیماننامەیەکی شاراوە هەیە، مەگەر ئەو سیاسەتەی لەبارەی پەنابەرانەوە کاریگەری دەکاتە سەر ئیمراڵیش؟ هەندێک لایەنی جیاوازتری هەیە؟ هەڵبەت مرۆڤ ئەوە بە باشی نازانێت.

بەڵام ئەوەی دەیبینین و دەیزانین ئەمەیە، ئەوروپا هاوکاری تاوان و ئەو سیاسەتانەی تورکیایە. واتە بەراستی دیلی تورکیایە. تورکیا چی دەوێت دیکات، بەو جۆرەی دەیەوێت یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. بەم جۆرەش ئەنجومەنی ئەوروپا یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. سی پی تیش یاسای نێونەتەوەیی پێشێل دەکات. واتە ئەو یاسایەی خودی ئەوان دایانڕشتووە، پێشێلی دەکەن. دەبنە هاوکاری هەموو جۆرە تاوانێکی قڕکردن و نامرۆڤانەی تورکیا. ئەمە مایەی قەبوڵ کردن نییە.

ئێمە بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی، یاسایی، سیاسی و دیپلۆماتیک زیاتر ئەندێشەکانی رێبەرایەتیمان بە جیهاندا بڵاوکردەوە و هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەرایەتیمان لە ئاستێکی گرنگدا بە جیهانی کرد. بەڵام دەبێت ئێمە بە تەواوەتی بە جیهانی بکەین و بە سەدان هەزار، بە ملیۆنان کەس، لە گەلانی دیکەش دەبێت لەم هەڵمەتەدا بەشدار بکەین و دەبێت گوشارێکی زۆر جدی بخەینە سەر وڵاتانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەمریکا. بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تورکیادا بچێتەوە و ناچاربکرێت بیگۆڕێت و ئەو قڕکردن، ئەشکەنجە و سیاسەتی گۆشەگیریە لە ئیمراڵی بگەیەننە کۆتایی. با ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و بێتەدی.

لەم رووەوە بە راستیش پێویستی بە تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە هەیە. بۆ نمونە ئێمە با بیهێنینە بەرچاومان، بۆ وێنە ئێستا لە ئەوروپا بە دەیان هەزار مرۆڤ لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا، لەبەردەم سی پی تی بۆ چەند رۆژ چالاکی دانیشتن ئەنجام بدەن.. لەهەموو شارەکانی ئەوروپا کە بەراستی کورد بە جیهاندا بڵاوبوونەوە، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا هەیە، لە چوار لای جیهان هەیە. لە ئەمریکاش رەوەندێکی گرنگی کورد هەیە. لەگەڵ ئەوەش دۆستانی بەنرخی زۆرمان هەیە. هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد کە ٢٥ ساڵە هەیە، بە راستیش دۆستانی زۆر بەنرخمان لە رێگەیەوە بەدەستهێنا. ئێستا لە ئەوروپاش ئێمە ئەوەمان لە هەڵمەتی ئازادی ١٠ی تشرینی یەکەمدا بینی. بۆ جیهانیبوونی هەڵمەتەکە ئەو دۆستانەمان پێشەنگایەتیان کرد و رۆڵیان گێڕا.

بیهێنەرە بەرچاوت ژمارەی دۆستەکان زۆر زیاتر بوون، کۆمەڵگەی ئەوروپاش بەشداری لەو هەڵمەتەدا کردووە و بە دەیان هەزار کەس لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا، جەماوەرێکی سەدان هەزار کەسی هەڵساونەتە سەرپێ. بیربکەنەوە لەوانە دە هەزاریان لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی چالاکیەکی دانیشتنی درێژخایەن ئەنجامبدەن. بە رای من ئەو کاتە ئەنجومەنی ئەوروپا ناچار دەبێت لە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە دژی سیاسەتی قڕکردن و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی دەنگ هەڵبڕن. ناچار دەبێت کە سیاسەتی خۆی لەگەڵ تورکیا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، ئەو پەیوەندیە چەپەڵانەی کە لە سەر بنەمای بەرژەونەدین، بگۆڕێت. لەبەر ئەوەی گوشاری کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا زۆر کاریگەری دادەنێت. من ئەوە دەزانم.

لەلایەن تورکیاشەوە، قاچی ئەم هەڵمەتە لە تورکیا زۆر گرنگە. واتە لە نەورۆز، لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداردا بینیمان کە لە کوردستان و لە تورکیاش ترس تێپەڕێندراوە. لەبەر ئەوەی ئیتر ئەم دەسەڵاتدارییە فاشیستیەش گورزێکی زۆر گەورەی بەرکەوت. بەراستیش برینێکی قوڵی لێدرا. لەناو کۆمەڵگادا ئەو رۆح، ئیرادە و بوێریەی بەرخودان بە رێژەیەکی زۆر گرنگ هاتووەتە ئاراوە.

ئێستا لە تورکیا و باکووری کوردستان دەبێت ئێمە قاچ و پایەی کۆمەڵایەتی ئەو هەڵمەتە، بە شێوەیەکی زۆر بەهێز بەرەوپێش ببەین. بۆ وێنە بیرلەوەبکەینەوە، گەلەکەمان وەک بەرخودان لە وان، وەک لە نەورۆزدا بە سەدان هەزار کەس هەڵسەنە سەرپێ، لە کوردستان، لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان بکەن، بەرەو وەزارەتی داد رێپێوان بکەن، بەرەو ئەنقەرە رێپێوان بکەن، لە هەر شوێنێک کە دەژین ئەگەر رێگریش سازبکرێت، لە هەموو شار و گەورەشارەکان بە سەدان هەزار کەس هەڵسنە سەر پێ، گۆشەگیری تێکدەشکێندرێت. ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەدی دەهێندرێت. رێگەی چارەسەری پرسی کورد بە رێی دیموکراتیک دەکرێتەوە. رێگەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکرێتەوە. لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هەموو پرسەکان، سیاسەتەکانی قڕکردنن کە لە ئیمراڵی پەیڕەو دەکرێن. ئەگەر شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان نەبێت، بۆ مەگەر لە تورکیا فاشیزم بوونی دەبێت؟ نابێت. ئەگەر شەڕی قڕکردن لە دژی کوردان نەبێت، لە تورکیا ئەو هەموو نادادپەروەریە دەبێت؟ بێویژدانی بوونی دەبێت؟ پێشێلکاری یاسایی بوونی دەبێت؟ بوونی نابێت.

بۆ ئەوەی لە دژی کوردان شەڕ بکەن، کوردان بە قڕکردندا تێپەڕێنن یاساشیان هەڵگرتووە. خۆی لە خۆیدا نادادپەروەری، بێ ویژدانی و چەپەڵی هەیە. لەناو سیاسەتدا چەپەڵی، لەناو کۆمەڵگادا گەندەڵی هەیە. ئێستا بۆ ئەوەی تورکیا بە تەواوەتی دیموکراتیک ببێت، دادپەروەری و یاسا بچەسپێت، سیاسەت و سیستمێکی دیموکراتیک بەرەوپێش بخرێت، دەبێت کۆتایی بەو سیاسەتانەی قڕکردن بهێندرێت. چەقی ئەوەش ئیمراڵییە. لە ئیمراڵی دەبێت ئەم سیستمی ئەشکەنجە-گۆشەگیریە هەڵبگیرێت. دەبێت هەلومەرجی ئازادی، سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت. چی روودەدات، واتە لە تورکیا دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری دێتەدی.

ئێستا پەیوەست بەوەشەوە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئەگەر هێزەکانی دیموکراسی تورکیاش، هەموو بەشەکانی لایەنگری دیموکراسی، یاسا، یەکسانی و ئازادی بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادی کوردان و هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد کورد' نەکات، لە چوارچێوەی پشتیوانی و یەکێتیدا تێکۆشان نەکەن، تورکیا لە فاشیزم رزگاری نابێت.

لەو رووە بانگەوازم بۆ گەلەکەمان هەیە، ئەگەر گەلەکەمان بە گیانی وان، شڕنەخ و نەورۆز لە کوردستان و تورکیا لەگەڵ هێزە دیموکراسیەکان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەرزبکەنەوە لە ئیمراڵی گۆشەگیری تێکدەشکێندرێت.

هەمان تێکۆشان لە ئەوروپاش زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری ئەم سیاسەتەن. ئەم سیستمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەم بوارەدا لەوێش گرنگە. لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەو هەڵمەتە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردنەوە

هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئادار زۆر گرنگ بوو. ئەمە دەرئەنجامێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان تێدەپەڕێت. حکوومەتی فاشیستی گورزێکی گەورەی بەرکەوت و لاواز بوو. گەورەترین شارە پیشەسازییەکانی تورکیا، شوێنە گەشتیارییەکان، واتە ئەو شوێنانەی کە سەرمایەی نیشتمانی تێیدا کەڵەکە بووە، ئێستا لە دەست ئەواندا نەماون. زۆربەی کەوتە سەر جەهەپە. دەم پارتیش لە شارەکانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پارتە سیاسییەکانی دیکە، بەتایبەتی ئاکەپە، بە کردەوە لە کوردستان نەماون. براوەی هەڵبژاردنەکان گەلی کورد، گەلی تورکیا، کرێکارانی تورکیا، ژنان، گەنجان بوون. کەواتە دیموکراسی بەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانە لە تورکیە سەرکەوت. داواکاری کۆمەڵگا بۆ دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری سەرکەوت. بێگومان ئەمە ئەنجامێکی زۆر گرنگە. لە کۆتاییدا ئەوە حکومەتی فاشیستی بوو کە شکستی هێنا. دۆڕاوەکان ئاکەپە و مەهەپە و حکومەتی فاشیستی ئەرگەنەکۆن بوون.

ئەنجامی دەبێت، هەندێک هەڤاڵیش هەڵیانسەنگاند. لە ناوخۆ ئەنجامی دەبێت. لە دەرەوە لە سیاسەتی دەرەوەدا ئەنجام و لێکەوتەی دەبێت. ئەوە دۆخێکی بەو جۆرەیە کە مرۆڤ ناتوانێت لەوە رابکات. بە دڵنیاییەوە پەیوەندی هەمووان لەگەڵ دەسەڵاتێکی لاوازبوو، دەکەوێتە ئاستێکی جیاواز، کاریگەری دەبێت. خۆی لە خۆیدا لە ئێستاوە لە تورکیا دەستیپێکردووە. بۆ وێنە ئێستا لە ناو ئاکەپەدا هەژانێکی زۆر جدی هەیە. ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ناو ئاکەپەدا پەیدابوون و پەیوەندییەکانی ئاکەپە و مەهەپە دەخەنە ژێر لێپرسینەوەوە، ئەوانە ئەو پەیوەندیانە بە دروست نازانن و دەڵێن کە ئاکەپە بووەتە مەهەپە و ئەوە بووەتە مایەی دۆڕاندنی ئاکەپە. لەراستیدا پێشتریش نیگەرانی هەبوو. بەڵام هەڵبژاردن بووە مایەی ئەوەی ئەو کەسانە بوێرانەتر بیرکردنەوەکانی خۆیان بخەنەڕوو. ئێستا مشومڕێکی بەو جۆرە لەناو ئاکەپەدا هەیە.

ئەردۆغان بە ئەنقەست بۆ ئەوەی جەماوەر بەدەوری خۆیەوە رابگرێت، هەڵوێستێکی بەو جۆرەی گرت، وەک ئەوەی رەخنەلەخۆی دەگرێت. ئێستا لەسەر ئەوەش زۆر رەخنەی لێدەگیرێت، رەخنەدان دەکرێت. ئەردۆغان لەوەی روانی، تادەچێت ئاکەپە بەرەو خاڵێک دەبات کە لەناویدەبات. دەڵێت جگە لەمن کەس ناتوانێت رەخنە لە ئاکەپە بگرێت. دەڵێت، ئەگەر کەسێک هەبێت رەخنەدان بدات و رەخنە بکات، ئەوەش هەر منم. جگە لەمن هیچ کەسێک با ئەوە نەکات. واتە دیکتاتۆرە. ئەگەر رەخنەگیرێت دەبێت هەر ئەو بیگرێت. رەخنەدانیش هەر ئەو دەبێت بیکات. ئەوە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو شتێک. ئەگەر دیموکراسی لە تورکیا بچەسپێندرێت، من دەیچەسپێنم. ئێستا ئەوە لەناو حزبەکەی خۆیدا دەکات. بەم جۆرە رێگری لەو رەخنە و رەخنەدانانە دەکات.

بەڵام لە دۆخی ئێستادا ئەو هەژان و دابەشبوونەی لەناو ئاکەپەدا ناهێڵێت، بەراستیش ئاکەپە لەبەریەک هەڵدەوەشێت، دەتوێتەوە. هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە بە تەواوەتی ئاکەپەی گۆری بۆ مەهەپە. گۆڕی بۆ پارتێکی وەک دوژمنی کۆمەڵگا. گۆری بۆ پارتێکی رەگەزپەرست. چەندین ساڵە، بە تایبەتی ٨-٩ ساڵ ئەردۆغان لە سەر هێڵی مەهەپە سیاسەت پەیڕەو دەکات. واتە سیاسەتەکانی مەهەبە جێبەجێ دەکات. ئەقڵیەتی مەهەپە و دەوڵەت باخچەلی هەموو رۆژێک لەسەر زاری ئەردۆغان دەردەبدرێت.

هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهپە، ئاکەپەی لەناوبرد. گۆری بۆ مەهەپە و هەربۆیەش لەناوی برد. ئێستا توانەوەیەکی بەرچاو لەئارادایە. ئەو هەمووە بەرزبوونەوەیەی پارتی یەنیدەن رەداهیش سەرچاوەکەی بۆ ئەو تواندنەوەی ناو ئاکەپە دەگەڕێتەوە. لە بەهێزبوونی دەم پارتیشدا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. بەشێکی بەرچاوی ئەو کوردانەی لە ئاکەپە دادەبڕێن، دەچنە ریزی دەم پارتیەوە.

ئێستا شتێکی بەو جۆرەیە هەیە، واتە تواندنەوەی هەیە، خۆی لە خۆیدا چەندین ساڵە لەسەر نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی سیاسەت دەکات. ئیتر لەم هەڵبژاردنەدا بینرا کە ئەوە بە پارەش ناکرێت. پلانی روخاندن و هەڵوەشاندنەوەش لە ٨-٩ ساڵە بەردەوامە، رووخاوە و هەڵوەشاوەتەوە. ئەو سیاسەتە قڕکاری و فاشیستیە بەراستیش مایەپووچ بووە. فاشیزم لەم هەڵبژاردنانەدا تێکچوو. هەڵبەتە دەبێت ئەمە ببینرێت.

هەڵبەتە کوردەکانیش وەڵامێکی بەهێزیان دایەوە. واتە ئەوەندەی چاودێریمان کرد و ئەوەندەی دەزانین، دەم پارتی ئێستا لە کوردستان و سەرتاسەری تورکیا ٨٢ شارەوانی بەدەستهێناوە. ئەوە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگە. هەروەها لە ١٣ شار لە ئەنجومەندا پارتی یەکەمە. زۆر گرنگە. لەو شارانە ٤ شاریان گەورە شارن. جگە لە ئامەد، مێردین و وان، رحاش شارێکی گەورەیە. لە ٤ شاری گەورەدا دەم پارتی لە ئەنجومەندا بووە پارتی یەکەم.

لە هەندێک ناوچە ئاکەپە دەستی بەسەر هەندێک شوێندا گرت. بەتایبەتی لە شارەکانی قەرس، بەدلیس و شڕنەخ لە زۆر ناوچە بە راستیش هەڵبژاردن دەستی بەسەردا گیرا. زەوتیکرد، ئیرادەی کوردانی زەوت کرد. ئەوەمان لە شڕنەخ، بەدلیس و قەرس بە روونی بینی. ئێمە لە حیلوان و بەیتوشەبابیش ئاشکرامان کرد. بەڵام لە شڕنەخ، بەدلیس، قەرس و زۆر ناوچەش دەم پارتی لە ئەنجومەندا پارتی یەکەمە. ئەوە سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە.

دەم پارتی لە کوردستان و تورکیا دەنگەکانی زیادیان کردووە. لە تورکیا جیاواز نیشان دەدرێت، وەک پارتی چوارەم نیشان دەدرێت، بەڵام لە راستیدا بەو جۆرە نییە. لە تورکیا رێککەوتنی شار سەرکەوت. کوردەکان زۆر زانایانە و ستراتیژیانە دەنگی خۆیان بەکارهێنا، لەسەر بنەمای تێکشکاندنی دەسەڵاتی فاشیست. بەڵام بە رێکەوتن ئەوەیان کرد. کوردەکان بۆ سەرخستنی دیموکراسی تێکۆشان، هێزەکانی دیموکراسی تێکۆشانیان کرد و بەراستی فاشیزم لەوێشەوە گورزی گەورەی بەرکەوت.

ئێستا هەڵبەت ئەو ئەنجامانە زۆر گرنگن. لەسەر ئەو ئەنجامانە بە دڵنیاییەوە لەناو کۆمەڵگادا دینامیزمی بەرچاوی هێنایە کایەوە. رۆحی بەرخودانی کۆمەڵایەتی هێنایە ئاراوە، رۆحی تێکۆشانی هێنایە کایەوە.

ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگن. دەبێت لەلایەن هێزە دیموکراسیەکان، گەلانی تورکیا و گەلی کوردەوە مرۆڤ ئەو ئەنجامانە بە باشی هەڵبسەنگێنێت. بەراستیش دەبێت سیاسەتێک بگیرێتەبەر کە زیاتر دەبێتە موڵکی گەل و کۆمەڵگا.

بۆ وێنە لەلای دەمپارتیش ئەوە زۆر گرنگە. ماوە ماوە لایەنە جیاجیاکان هەندێک رەخنەیان لە دەم پارتی دەگرت. لە راستی ئەوانە رەخنە نین واتە زۆر راستی لە خۆناگرن. دەم پارتی پارتێکی تورکیایە. لە واتا راستەقینەکەیدا پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیە، کە بەراستیش تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەدەبات، هەمیش تێکۆشانی دیموکراسی رادیکاڵ بەڕێوەدەبات. ئێستا بە گوێرەی ئەو راستیە، دەم پارتی لە هەموو ناوچەیەکی تورکیا بووە خاوەن بناغەیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی. دەبێت لە گەورەشارەکانی تورکیا، لە شارەکان، شارۆچکەکان و گوندەکان لە هەموو شوێنێک سەردانی گەل بکات و خۆی بۆ گەل رون بکاتەوە. دەبێت خۆی بە کۆمەڵگەی تورکیا، بە گەلانی تورکیا بناسێنێت، دەبێت کاریگەری دابنێت، رێکخستن بکات، پێگە و ئەندام بەدەستبهێنێت. ئەوە زۆر گرنگە. دەبێت بە جۆرێک بێت کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لە زۆر شاری تورکیا دەم پارتی شارەوانیەکان بەدەستبهێنێت و پەرلەمانتار رەوانەی پەرلەمان بکات. دەبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی تورکیا بناغەیەکی رێکخستنبوونی زۆر بەهێز بخوڵقێندرێت، بناغەیەک بۆ خۆی بخوڵقێنێت و لەگەڵ زۆر دینامیکی کۆمەڵایەتی پەرە بە هاوپەیمانێتی بدات.

ئێستا بەراستیش لەم دۆخەدا بوار بۆ ئەوە رەخساوە. لەم بوارەدا، واتە دەبێت زمان، شێواز و وشیاری و هۆشمەندییەکی رێکخستنبوون و شێوازی ئەوە بخوڵقێندرێت، کە هەموو کۆمەڵگای تورکیا بەردەنگ و موخاتەبی بێت. ئەمە زۆر گرنگە. هەروەها لە رووی رێکخستنبوون و بەرەوپێشبردنی هێزەکانی دیموکراسی و هاوپەیمانی رەنج و ئازادیشەوە بناغەیەکی گرنگ دامەزرابوو. دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا ئەوەش هەڵبسەنگێندرێت. بواری ئەوە لەئارادایە. ئێمە لەم هەڵبژاردنەشدا بینیمان. کۆمەڵگەی تورکیا داوای دیموکراسی دەکات، بەراستیش داوای گۆڕانکاری دەکات. گۆڕانکارییەکی دیموکراتیکی دەوێت، کۆماری دیموکراتیکی دەوێت. ئەوە بۆ رێکخستنبوون و خەباتی بوارێکی کۆمەڵایەتی بێهاوتایە. دەبێت مرۆڤ بۆ ئەوە سەفەربەر بێت. لێرە بەدواوە ئەرکێکی زۆر گەورە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو هێزە دیموکراسیەکان و دەم پارتی کە پێشەنگایەتی هێزە دیموکراسیەکان دەکات. دەبێت بە دڵنیاییەوە وەڵامدەرەوەی ئەو چاوەڕوانیانەی گەل بن.

دەربارەی هێزە دیموکراسییەکان و جەهەپە

پێش چەند ڕۆژێک هاوڕێ عەباس بانگەوازییەکەی گرنگی کرد. وتی"پێویستە تەڤگەرەکانی ئاشتی و دیموکراسی پێشکەون. لە ئێستا ئەو زەمنیەنەیە ڕەخساوە" لەڕاستیدا ڕێک بەوشێوەیە.

لە ئێستادا لە ڕووی هێزی دیموکراسیەوە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەمان بینی. بنکێكی جڤاکی گرنگ هەیە. لە راستیدا گەر هێزە دیموکرسییەکان بە بەرنامەیەکی هاوبەشەوە بکەوتنایەتە ناو ئەم هەڵبژاردنەوە، ئەو کاتە دەستکەووتی زۆر گەورەتر بەدەستدەخرا.

لەو باوەڕەدام، ئەمە تەنها هەرێمی سامانداغە. سامانداغیش لە سودی لە پارتی کرێکاری تورکیا (TÎP)وەرگرت. بێگومان ئەم دەرنجامە دەستکەوتی هەموو هێزە دیموکراسییەکانە، بەتایبەت وەک دەستکەوتی دەم پارتی کەوتەوە. بەڵام بەدڵنییایەوە گەر بنکێکی هاوبەشی لێکتێگەشتن و یەکێتی نێوان هێزەکانی دیموکراسی و چەپەکانی تورکیا هەبووایە، ئەوکاتە بەدڵنیاییەوە دەستکەوتی مەزنتر بەدەست دەهێنرا، بە ڕاستی دەیانتوانی چەندین ناوچە و هەتا هەندێک شاری تریش لە تورکیا بەدەستبخەن. ئەمە زۆر گرنگە.

نمونەیەک، من نمونەیەکی نەرێنیتان بۆ بهێنمەوە. بۆ نمونە چەند مانگێک لێگەرێنمان بۆ دێرسیم کرد. گفتوگۆ و چاوپێکەوتنمان کرد. بە سیاسەتی هاوپەیمانی هەڵبژاردن لە دێرسیم بەڕێوەچوو. ئەو هاوپەیمانێتییە زۆر بەباشی لە دێرسیم نەگوزەرا. وا دەردەکەوت هاوپەیمانێتی لە ناوەندی دێرسیم کارانەبێت، یان کاریگەری کەمە.دەم پارتی توانی شارەوانی دێرسیم بەدەست بهێنێت، بەڵام نەیتوانی هەموو یان زۆرینەی ئەنجمونەی شارەوانی بەدەستبهێنێت. ئەوەندەی تێگەدەگەین، ئەو دەستکەوتە لەسەر بنەمانی هاوپەیمانێتی بەدەست نەخرا. بۆ نموونە ئەو هاوپەیمانێتیە نەیتوانی ناوچەی هۆزات بەدەستبهێنێت. جەهەپە و ئاکپارتی ئەو ناوچەیان بەدەستهێنا. گەر ئەو هاوپەیمانێتیە زۆر بەباشی جێبەجێبکرایە، ئەوکاتە نە جەهەپە و نە ئاکپارتیش نەیادەتوانی بەدەستی بهێنن. لە ڕوانگەی منەوە ئەمە ڕەخنەیەکی زۆر جدییە لەوان. ڕەخنە و ڕەخنەدانێکی لەم شێوە دەکرێن.

سەبارەت بە کۆی تورکیاش ئەمە راستیە، گەر یەکێتی هێزە دیموکراسییەکان بە بەرنامەیەکی هاوبەشەوە بچونایەتە هەڵبژاردنەکانەوە، لەو باوەڕەدابووم چەندین شوێنی ترییان بەدەست دەهێنا. لەو شارانەی کە دۆخی ژیان قورسە دەتوانرا چەندین ناوچە بەدەستبهێنن. ئەمەش لە رووی تێکۆشانی جڤاکیەوە بەم شێوەیە. وان نمونەیەکی لەو جۆرەیە. نمونەیەکی زۆر گرنگە. بە بەرخۆدانی کوردن، یەکگرتن و یەکێتی نێوان هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا و دەستەیەکی ئۆپزسیۆنی ناو سیستەمەوە، هەڵوێستێکی توندیان لەبەرامبەر دەسەڵاتداری نیشاندا. دەسەڵات ناچار بە کشانەوە کرا. بۆیە ئیرادەی گەل سەرکەوت. دیموکراسی سەرکەوت. لە کەسێتی واندا ئەوەی لە دیموکراسیدا سەرکەووت نەک تەنها گەلی کوردنەبوو، بەڵکو گەلانی تورکیا و تورکیا بوو.

بۆیە گەر هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا، هاوپەیمانێتی خەباتی ئازاد بەگشتی و هێزە دیموکراسیەکانی کوردستان و تورکیا، بە رۆحێتی وانەوە کاربکەن، بە تێگەشتنی هێزی دیموکراتیکەوە خەباتبکەن و تێبکۆشن. گەر بتوانن تەڤگەرێکی گەورەی ئاشتی و دیموکراسی پێشبخەن، هەروەها پشتگیری لە بەرخۆدان و تێکۆشانی جڤاکی مەزن بکەن و بەڕێوەیی ببەن، بە دڵنیاییەوە دەتوانن لە دیموکراتیکی بوونی تورکیا و دیموکراتیکی بوونی کۆمارییدا ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن.

ناتوانین دیموکراتیکبوونی تورکیا بە تەنها بۆ جەهەپە جێبهێڵین، ناتواننین بۆ ڕەحمی جەهەپەی جێبهێڵین. جەهەپە ئەو پارتەیە کە ئەم دەوڵەتە سەد ساڵەییەی بونیاتناوە. بۆیە ڕوونە جەهەپەش ئایدۆلۆژییای فەرمی دەپارێزێت. بە گوێرەی کۆدی ئایدۆلۆژیا دەجوڵێتەوە و سیاسەتی ئایدۆلۆژییایی فەرمی بەڕێوەدەبات. بێگومان لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا جڤاکی تورکیا، گەلانی تورکیا، کورد و هێزە دیموکراسییەکان بەگشتی پەیمانی زۆر گرنگیان بە جەهەپەدا. هۆکاری دەنگپێدانیانیش هەر بۆ ئەمە دەگەرێتەوە. جەهەپە پێیانی گوت لە دیموکراتیکبوونی کۆماریدا ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕێت. جەخت لە ئایدۆلۆژییای فەرمی ناکەینەوە و سیاسەت و کۆدی کۆماری سەد ساڵە دەگۆڕیین.

لە ئێستا چاوەڕوانی گەلانی تورکیا لە جەهەپە گۆڕینی زهنیەت و گۆڕینی سیاسەتکردنێتی، پێویستە لەسەر جەهەپە ئەمە بکات، بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەم ڕۆڵە بگێڕێت و وەڵامی ئەو خواستە بداتەوە. گەر ئەمە نەکات ئەوە تەمەنی کورت دەبێت.

هەندێک لە بەڕیوەبەرانی جەهەپە بە تایبەت ئۆزگور ئۆزەل باسییان لە دیموکراتیکیبوونی کۆماری کرد. گوتییان 'بەڵی بۆ کۆماری، کۆمار دامەزرا و لەمڕۆدا سەد ساڵەیە. کەوتینە ناو سەد ساڵەی دووهەمینی کۆمارییەوە، بەڵام نەمانتوانی کۆماری دیموکراتیکی بکەین.' وتییان 'بەم ئایدییاوە دەستمان پێکرد'. ئایە لە ڕاستیدا دەتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن؟ گەر ئەمە بکەن، ڕوونە پێویستە چیبکەن.

پێش هەموو شتێک پێویستە جەهەپە پارادایمی خۆی بگۆڕێت و دەستبەرداری ئایدۆلۆژییای فەرمی بێت، پێویستە جەهەپە ئەو سیاسەتە سەدساڵەیی کۆماری رەتبکاتەوە کە پشت بە نکۆڵیکردن و لە ناوبردنی کورد دەبەستێت. پێویستە بە شێوەیەکی ڕیشەیی ڕەخنەی دەوڵەت نەتەوە بکات و ئەو پراتیکانە ڕابگرێت کە ئەم کۆمارە سەدساڵەیە لە دژی کورد ئەنجامی داوە. پێویستە لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد بوەستێتەوە، لە دژی کۆمەڵکوژی عەلەوەییەکان بوەستێتەوە.

مێژووی سەدساڵەی کۆماری مێژووی قڕکردنە. ئایە جەهەپە دەتوانێت لە دژی مێژووی سەدساڵەی قڕکردن ببێتەوە؟ ئایە داوای لێبوردن دەکات؟ ئایە بە گۆڕینی زهنیەت و سیاسەتەکەی داوای لێبوردن دەکات؟ ئایە بە بەرنامەیەکی دیموکراتیکیەوە لە پێش گەلی کورد و گەلی عەلەوی و گەلانی تورکیا دەردەکەوێت؟ ئایە جەهەپە لە دژی شەڕ دەوەستێتەوە؟ ناوەندی ئەم شەڕ و قڕکردنە ئەشکەنجەی گۆشەگیری ئیمراڵییە، ئایە جەهەپە لە دژی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی دەوەستێتەوە؟ سەرچاوەی هەموو نایاساییەکان و نادادپەروەرییەکان، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییە. گەلۆ ئایە جەهەپە لە دژی ئەمە دەوستێتەوە؟ ئایە هەڵوێست نیشان دەدات؟ جەهەپە دەڵێت خواستی من دیموکراسییە، یاسام دەوێت، دادپەروەریم دەوێت. ڕوونە ئیمراڵی سەرچاوەی هەموو نادادی و نایاساییەکان و نەبوونی دەیموکراسییە.

لەو کاتەدا پێویستە جەهەپە هەڵگری سیاسەتی دژی شەڕی قڕکردن بێت. خاوەنی هەڵوێست بێت. لە جێگەی باوەڕیی گەلی کورد، تورک و عەلەوی بێت و پشتگیری بکەن. لە دووسەدساڵەی بەدیموکراتیکردنی کۆمارییدا بەرپرسیارێتی گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ. با هەر بڵێن 'بڕیاری ئەمەمان داوە و لەم ڕیگەیەدا هەنگاو دەنێین' ئەمانە گرنگ نین. یانی شتەکان تەنها بە قسە نابن.

سیاسەتی تورکیا بە تەواوی سیاسەتێکی فریوودانە 'دیماگۆژیە'. هەموو سیاسەتمەدارانی تورکیا لە ڕاستیدا بوون بە فریوودەر. لەم ڕووەوە پسپۆڕن. لە شێواندی ڕاستیەکاندا درۆ و هەڵخەڵەتاندن ئەڕەخسێنن و پراکتیکی زۆر خراپ ئەنجام دەدەن. گەشتوون بە دۆخێک هیچ کەسێک متمانەی پێ نەماوە. نەکورد، نە عەلەوییەکان، نە خەباتکاران باوەڕییان پێییان نیە. هەروەها کۆمەڵگای تورکیا و ئەو کەسانەشی لە تورکیان باوەڕییان پییان نیە. هەموو کەسێک کرداری ئەوێت، ئەمەش پێویستی بە هەنگاویی کۆنکرێتییە. گەر جەهەپە ئەم هەنگاوە کۆنکرێتییە بنێت بە دڵنییایەوە کورد، کوردستان بە گشتی و هێزە دیموکراسیەکان و گەلانی تورکیا پشتگیری لە هاتنە دەسەڵاتی جەهەپە دەکەن و پشتیوانی دەکەن.

بەڵام گەر جەهەپە بەڕوونی هەنگاوی لەم شێوەیە نەنێت، بەرنامە و زهنیەت و سیاسەتی ستراتیژی خۆی نەگۆڕێت. گەر دیسانەوە پاڵداتەوە بە ئاکەپە، نمونەی قۆناغی سەردەمی کلچدارئۆغلۆ نەبێت. وەک دەزانین سیاسەتی کلچدارئۆغلۆ لە زیندوڕاگرتینی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدا ڕۆڵیکی دیارخەر و کاریگەری گێڕا. ئۆپۆزسیۆن بوونی نەکرد، تێکۆشانی نەکرد.هەرچی بگوتایە ئەویش ئەوەی دەکرد. ئاکەپە-مەهەپە وتییان 'وڵات،میللەت و ساکاریا' جەهەپەش لە لایە وەستان و بێکاریگەربوون. گەر جەهەپە بەڵێی نەکردایە، دەنگی نەدابایە و ئەرێی نەکردایە، ئەو کاتە پارێزبەندی نەدەبوو. لەمرۆدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکتاش، سەڵاحەدین تونجەل، گولتەن کشاناک و بەدەیان و هەزاران کەس لە زینداندا نەدەبوون. ئەم شتە بەدەستی جەهەپە دروستبوو.

گەر جەهەپە پشتگیری نەدابایە، ئەوکاتە لە سوریا و عێراقدا، سیاسەتی لەم شێوە عوسمانییە داگیرکاری، چەوسێنەر و قڕکردن بەڕیوەنەدەچوو.

بۆ نموونە ئایە بەڕاستی جەهەپە تێگەشتنی خۆی بەکردەوە نیشان دەدات؟ من ئەمە ڕوون دەکەمەوە. بۆ نمونە لە ئێستادا ئاکەپە دوای ئەم هەڵبژاردنە خۆجییانە دەکەوێتە ناو لێگەڕینێکی لەو شێوەوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری خۆی بەڕیوەببات. یەکەم کار کە بیکات قوڵکردنەوە و بەرفراونکردی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان. دووەمیان ئەوەیە بۆ ئەوەی باشتر ئەم کارەبکات و بەردەوامی پێبدات ڕێکەوتنە لەگەڵ ئۆپزسیۆن و بەتایبەتی جەهەپە. واتا پشتیوانی جەهەپە. هەربۆیە لە ئێستادا ئەردۆغان پەیامی نەرم دەدات بە ئۆزگور ئۆزەلی. هەتا ماوەیە پێش ئێستا بە بەگ و ئەفەندی ناوی دەهێنا، لە ئێستادا دەستی بە گوتاری ناوهێنانی بە ‘بەڕێز' کردووە. دەڵێت چاوەڕوانی ئەوەیە کۆبووونەیەک لەگەڵ ئۆزەلی بکات.  هەموو ئەوەیشی دیالۆگی لەسەر دەکەن پەیوەستە بە سیاسەتی قڕکردنی کوردانە. داوای پشتگیرکردن لە جەهەپە دەکات بۆ سیاسەتی قڕکردنی کوردان.

ئەو دەستورەیشی باسی دەکەن ئەمەیە. ویستیانە دەستورێک بۆ ئەم سیستەمە داگیرکەر، فاشیست و دیکتاتۆرییە بڕەخسێنن و دروستکەن. بۆئەمەش پشتویوانی جەهەپەی دەوێت. لەهەموو ئەو جێگایەنەی شەڕ و سیاسەتی شەڕ بەرێوەدەبات جەهەپە بە بێدەنگی بمێنێتەوە. نەک تەنها بێدەنگبوونی بەڵکو پشتوانی جەهەپەشی دەوێت. ئەمە شتێکی زۆر ڕوونە. کلیچدارئۆغلۆ بە تەواوی ئەمەی کرد. لەبەر ئەوەی ماوەی ٨/٩ ساڵە شەڕی قڕکردن بەڕیوەدەبات. لە تورکیادا لە دژی گەلی کورد فاشیزمێکی توندی ئاکەپە، مەهەپە، ئەرگەنەکۆن و دەساڵاتداری فاشیست هەیە. لەم کاتەدا جەهەپە چی بکات؟ لە ئێستادا ئەمە ئەزموونێکە بۆ جەهەپە. لە ئێستادا هەموو چاوەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیکی لەسەر جەهەپەیە. کات و هەلێک دەدات بە جەهەپە. ئەم قۆناغە قۆناغێکی مێژوویە. بۆ جەهەپەش ئەزموونێکە. قسەی ئێمەیش بەم مانایە دێت. هەڵبژاردنە خۆجییەکان گرنگ بوون. شکستی دەسەڵاتداری فاشیستی، شەڕخواز و قڕکەر بۆ بەرەوو دامەزراندی بناغەی دیموکراتیکی زۆر گرنگە. هەڵبەت پێویستە هەموو کەسێک ئەو قۆناغەی لە پێشماندایە بە شێوەیەکی زۆر باش هەڵسەنگێنیت.

پەیوەست بە دیبلۆماسێتی شەڕی ئاکەپە و مەهەپە

دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ماوەیەکی زۆرە لە ناوەوە و دەرەوەدا  لە لێگەڕێنی پشتیوانییدا بۆ سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردنی کوردان. بەم هۆکارەوە سیاسەتی دیبلۆماسییەکی سەربازی سەخت و دژوار بەڕێوەدەچێت. هەوڵدەدات پشتیوانی دەوڵەتانی نێونەتەوەیی و دەوڵەتانی هەرێمی پەیدابکات. هەوڵدەدات پەدەکە و هێزەکانی باشووری کوردستان بەشداری لەم شەڕەدا بکەن. لەم ڕووە هەوڵی زۆر دەدرێت. چاوپێکەوتنەکانی لە عێراق و ئەوانەی پێشویشی لە واشنتۆن هەر بۆ دابینکردنی پشتیوانیە بۆ ئەم شەڕە کۆمڵکوژییە. دەڵێت دەچمە هەولێر.

ئەم دەسەڵاتدارییە خواستێتی پەدەکە بە شێوەیەکی چالاکتر و زیاتر بەشداری لەم شەڕەدا بکات. ئەمەوێت بڵێم، پرۆژەی 'ڕێگای گەشە' ڕێک داوێکە بۆ عێراق. دەڵەتی تورک لە ژێر ناوی ڕێگای گەشە درێژە بە سیاسەتی نیوعوسمانی داگیرکاری خۆی دەدات. بەڕاستی گەر عێراق بەم پرۆژەیەیی تورکیا هەڵخەڵەتێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە دۆڕاوە. بەدەستی خۆی خزمەتی سیاسەتی داگیرکاری تورکیا دەکات. هەموو سیاسەتی تورکیا لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژییایی ڕەگەزپەرستیدایە. دەرنجامەکانی سیاسەتی ڕەگەرزپەرستین. ئەمە بەتەواوی ئامانجی تورکیایە. ئەمە نە لە قازانجی گەلانی تورکیا و نە گەلانی ناوچەکەیە، نە لە سوودی دەوڵەتانی هەرێمیدایە. هەڤاڵان بانگەوازی زۆرییان بۆ ئەمەکرد. پێویستە عێراق بەم فرت و فێڵانە هەڵنەخەڵەتێت. ئامانجی تورکیا میساقی میللی یە، سەپاندی هەژموونگەراییەتی لە عێراقدا. لە کەرکوکدا هەم خۆی و هەم تورکمانەکان بەڕێکخستن دەکات. لە کەرکوک، تەلعفەر و موسڵ لە چوارچێوەی سەربازی، سیاسی و ئابووریدا هاتووەتە عێراقەوە. لەهەموو شوێنێک کۆمپانیای بیناسازی و بوارەکانی تری دامەزراندووە. هەرەشەی دیجلە و فراتی لێدەکات. بەم شێوەیە دۆخی لاوازی عێراق هەڵدەقوازێتەوە و هەوڵدەدات سیاسەتی نیوعوسمانی داگیرکاری پێکبهێنێت. عێراق مێژووی هەیە و خاوەنی یادەوەریی مێژوویە. قسەیەک هەیە دەڵێت ' لە کن عوسمانیەکان فرت و فێڵی زۆر هەبوون' ئاکەپەش خۆی وەک بەردەوامی عوسمانییەکان دەبینێت. کەواتا هەم لە کن ئاکەپە و هەم لە کن دەوڵەتی داگیرکەری تورک فرت و فێڵی زۆر هەیە. پێویستە عێراق بەم فرت و فێڵانە فریوو نەخوات.

گەلی کورد بەرەنگاری دەبێتەوە، گەریلاکانی گەلی کورد هەن و بەرەنگاردەببنەوە. هیچ کاتێک گەلی کورد سیاسەتی داگیرکاری قڕکەر قبوڵ ناکات. هەتا ئێستاش قبوڵی نەکردووە. گەلی کورد بەرخۆدان دەکات. بەڕاستی گەریلا داستانی نوسییەوە. تێکۆشانی دەگمەنی پیشاندا. گەریلا هەموو کات سوپایی تورک شپرزە دەکات. لە ئێستا و داهاتووشدا بەشێوەیەکی بەهێز و بە بڕیاردارییەوە بەرەنگاردەبێتەوە. گەریلا شکۆی گەلی کورد دەپارێزێت. گەریلا ئازادی گەلی کورد دەپارێزێت. گەریلا ئازادی گەلان دەپارێزێت. هەموو ئەمانە بە فیداکارییەوە دەپارێزێت. هەتا ئێستا تێکۆشانی فیداکاری ئەنجام داوە و هەر واش دەمێنێتەوە. بەڵام جارێکیتر دەیڵێینەوە پێویستە هیچ هێزێک بە فرت و فێڵی دەوڵەتی تورک فریوونەخوات.

وەک باسمانکرد گەریلا لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا بەرخۆدانی فیداکاری دەکات. بەڵام پێویستە گەلەکەمان لەبەرامبەر ئەم هێرشانەدا ناڕازیبوونی خۆی پیشانبدات. باشوور داگیردەکرێت. پەدەکە هەرێمێکی مەزنی بۆ داگیرکاری تورک کردۆتەوە. دوای ئەوەش باسی ستاتۆ دەکات. ستاتۆی چی؟ خۆی لەخۆیدا دەوڵەتی تورک ستاتۆ ناهێڵیتەوە. مەگەر دەڵەوتی تورک ئەو ستاتۆیە دەهێڵیتەوە؟ پێویستە جڤاکی باشوور لەبەرامبەر ئەمە بوەستنەوە. لە باشوور کەسانی بەشکۆ هەیە. لەدژی ئەم سیاسەتەی تورک وەستانەوە، پەدەکەی هاوکاری تورک، هەموو ئەم کەسانە دەکوژێت. بۆنمونە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە برادۆست وڵاتپاریزی حورمەتدار سەرەوەر کوژرا. پێشتریش لە بادینان چەندین وڵاتپارێزی بەحورمەتمان کوژراوون. لە هەموو شوێنێک کوشتنکاری دەکات و بۆردمان دەکات. بۆئەوەی گوندەکان چۆڵببن بەتەواوی هێرشی سەر گوندەکان دەکات، بۆردوومانی ماڵان دەکات و وڵاتپارێزان دەکوژێت. بۆیە پێویستە گەلەکەمان لەدژی ئەمانە هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگ نەبێت. گەر سەدان هەزارکەس لە باشوور هەڵوێست بنونێنێ، مەگەر دەوڵەتی تورک دەتوانێت لە باشوور بۆردوومان بکات؟ مەگەر دەتوانی سڤیل بکوژێت؟ مەگەر دەتوانێ ئەم کارانە بکات؟ نا ناتوانێت! کاتێک دەڵیین پەدەکە لەناو ئەم قڕکردنانەدایە، گەر حزبەکانی تری هەڵوێست نیشانبدەن، مەگەر پەدەکە دەتوانێت لەم کارانەی بەردەوام بێت؟ ئایە ئەمە ئەنجام دەدات؟ نا ناتوانێت بیکات.

بانگەوازیم بۆ گەلەکەمان ئەوەیە لە دژی ئەم داگیرکارییانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست پیشان بدەن. تورک لەبەرامبەر باشوور ئەنفالی دووەم پێکدێنت. بانگەوازی ئەوەدەکەم لەبەرامبەر ئەم کردەوانە و سیاسەتانە هەڵوێستی پیشان بدەن و بوەستنەوە.

پەیوەست بە لێدوانی کەژەکە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەم قۆناغەی کۆتاییدا ڕاگەیاندراوێکی گرنگی هەبوو. بانگەوازی ئەوەیکرد کە خۆپاراستن بە بنەما بگرن و داوای خۆڕێکخستن لە ژنان دەکات. لە ڕاستیدا لە سەرانسەری جیهاندا سیاسەتی قڕکردن لە دژی ژنان هەیە. توندوتیژی زۆر هەیە بەرامبەر بە ژنان. بە تایبەت لە تورکیا. دەرکەوتووە ڕێژەی توندوتیژی لەدژی ژنان لە تورکیادا لە سەدا ١٤٠٠ و ١٥٠٠ زایاتربووە. هەم توندوتیژی دەوڵەت و هەم توندتیژی پیاوان بەرامبەر بەژنان زیادیکردووە. لە هەموو جێگاکان هەمان شێوەی زیادبوونی توندوتیژی هەیە.

لە جیهانێکدا کە شەڕ پێش دەکەوێت، توندوتیژی و فاشیزم لە پەرە دەستێنێ، ناکرێت مرۆڤ بیر لە هیچ شتێکی تر نەکاتەوە. دوژمنایەتی دژی ژنان و ڕەگەز پەرەستی دەگاتە بەرزترین ئاست. قوربانی هەموو شەڕەکان زۆرتر ژنانن. ئێستا لە زۆربەی وڵاتان دەسەڵاتدارانی فاشیست بەڕێوەبەرن. سیستەمی سەرمایەداری، ئیمپریالیستی و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کەوتووتە قەیران و ئاژاوەیەکی گەورە. ئەمەش بە مانای شەڕ، ململانێ و توندوتیژی دێت و لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەش توندوتیژی دژی ژنان پەرە دەستێنێت. هەروەها نابێت ژنان بەرامبەر بەو سیستەمە بێدەنگ بن. نابێت ژنان لە بەرامبەر باڵادەستداری پیاوسالار بێدەنگی بنوێنن. لە هەموو شوێنێک لە ناوبنەماڵە، لە شەقامەکان، لە کارگەکاندا ژنان دەکوژرێن. لە لایەن هاوژین، خۆشەویست، هاوڕێ، باوک و برایانەوە دەکوژرێن. ژنان بەردەوام لەلایەن کولتووری دواکەوتووی ڕەگەزپەرەستیەوە لە ژێر هێرشێکی دەروونیدایە. هەروەها ژنان تووشی توندوتیژی دەروونی دەبن. پێویستە توندوتیژی دژی ژنان نەک تەنها وەک توندوتیژی جەستەیی چاو لێ بکرێت، بەڵکوو توندوتیژی دەروونی قورس بەرامبەر بە ژنان دەکرێت. ئەمە لە خۆیدا خراپترین توندوتیژییە. لە ئەنجامی توندوتیژی جەستەیی مرۆڤ گیان لەدەست دەدات. بەڵام مرۆڤەکان بەهۆی توندوتیژیی دەروونی شەڕی تایبەتی بەردەوامەوە بە هەزاران جار دەکوژرێن. توندوتیژییەکی گران لە بنەماڵە، لە کۆمەڵگا، شەقام و شوێنی کاردا بەردەوامی هەیە.ئەمە سیاسەتی فاشیستیانەی ئەو دەوڵەتانەیە کە ڕاستەوخۆ خۆیان بە ڕێگەی پیاوانەوە خۆیان دەردەخەن. لە کەسایەتی پیاودا، پیاوسالاری، ڕەگەزپەرەستی و عەقڵیەتی باڵادەستی و تێگەیشتنێکی خراپ دەخوڵقێنێ و قووڵتری دەکاتەوە. بەمشێوەیە ڕەگەزپەرەستی کۆمەڵایەتی پێش دەکەوێت. بەم شێوەیە ژن دەکرێت بە ئۆبژە. ئەوان توندوتیژی دژی ژنان وەک چارەسەرێکی دەروونی بەکار دە‌هێنن. بەم شێوەیە بەم کارە قێزەونانەی کە بەسەر ژناندا دەکرێت قەناعەت بە خۆیان دێنن.

لە ڕاستیدا ئەم سیستەمە پیاوسالارە، سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، سیستەمی دەوڵەت و سیستەمی دەوڵەت نەتەوەکان، سیستەمی فاشیستانەیە. ئەم سیستەم و سیاسەتانە ٥٠٠٠ ساڵە درێژەی هەیە و ڕەگەزپەرەستی کۆمەڵایەتی بە ڕێگەی پیاوانەوە قووڵتر و زیاتر پەرە پێدەدەن. هەموو ئەمانە وەک توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان دەکەوێتە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکانەوە.

هەر بۆیە نابێت ژنان لە دژی دەوڵەت و پیاوسالاری بێدەنگ بن. لەوانەیە ئەم پیاوە باوک بێت، هاوسەر، خۆشەویست یان برا بێت، گرنگ نییە کێیە. پێویستە ژنان ژنان لە هەموو شوێنێک ئاستی خۆیان بەرز بکەنەوە. پێویستە ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن. ژنانی بەڕێکخستنی گەورەترین هێزیان هەیە. ژنانی بەڕێکخستنی هەستی خۆپاراستنیان هەیە، خۆپاراستنی ژنان پەیوەستە بە ڕێکخستن بوونیانەوە. ئەگەر ژنان ڕێکخستنی نەبن توانای خۆپاراستنیان نابێت.

ئەگەر ژنان خۆپاراستنی خۆیان پێش نەخەن بەردەوام دەکوژرێن. بە هەموو شێوەیەک دەکوژرێن. ئەگەرچی پارچە بوونی ئیرادە و دابەشبوونی کەسایەتیش بە مانای مردنە. بۆ نموونە لە دونیایەکی وادا لە کۆمەڵگادا، ژن هاوسەرگیری دەکات، ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە دوای مانگێک ژنەکە دەکوژێت. خۆشەویستیەکە بەو شێوەیە. مرۆڤ سەیری دەکات، دەبینێ دوای ماوەیەک بە شێوەیەکی دڕندانە خۆشەویستەکەی دەکوژێت. لە ڕاستیدا لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لە لایەن پیاوانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان. ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان خانووی تایبەت و خانووی گشتیدا نییە. ژنانی بێ ئیرادە و بێ هێز بەردەوام ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە. خانووی تایبەت و گشتی ئەم ڕاستییە ناگۆڕێت. ئایا دەکرێت لە جیهانێکدا عاشق بیت کە پیاوان زۆرترین دوژمنایەتی دژی ژنان دەکەن و جنسیەتی زۆرە؟ ئایا ژن دەتوانێت عاشقی پیاوێک بێت کە دوژمنایەتی ژن بکات و ژن وەک کۆیلە و خزمەتکاری خۆی ببینێت؟ ئەمەیە خۆشەویستییە؟ ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە خۆشەویستییەوە نییە. بەڵکوو ژیان تێدا ون کراوە.

هەروەها ڕێبەرایەتی ڕایگەیاندووە؛ لە شوێنەدا بەدوای عەشق دا نەگەڕێن کە ژیان تێدا لەدەست چووە. چونکە لەوێ عەشق نییە. عەشق مردووە، عەشق کوژراوە. ئەگەر دەتەوێت عەشق ڕزگار بکەیت، دەبێت عەشق دروست بکەیت، ئەگەر بتەوێت عاشق بیت، سەرەتا دەبێت ژیان ڕزگار بکەیت. ئێوە ژیانێک دروست دەکەن کە خۆشتان بوێت، پیاوێک دروست دەکەن کە خۆشتان بوێت. پیاوی ئازاد، پیاوێک کە ژن یەکسان و ئازاد دەبینێت، بڕیار بۆ پەیوەندی و ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراسی لەگەڵ ژن دەدات،' ژیان لەگەڵ ئەمەدا، ژیان لەگەڵ ژنێکی ئازاد و پیاوێکی ئازاددا، دەتوانێت تەنها ژیانێکی ئازاد بێت، ژیانێک لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئازاد و کۆمەڵگەی سیاسی، بنەمای ئەخلاق و مرۆڤی سیاسی دەکرێت بوونی هەبێت.

ئێستا ژیان لەدەستچووە، عەشق نەماوە. وروژاندن و خۆشەویستی و خولیای ژیان نەماوە. پەیوەندی و عەشق و سۆز لەم ژیانەدا نەماوە.

بەڕاستی تێناگەم بۆچی ئەم ژنانە هاوسەرگیری دەکەن. هاوسەرگیری لەگەڵ بکوژەکەیان دەکەن و بەرەو مردن دەچن. من ڕۆژێک دایکێکم لە تیڤی بینی و زۆر سەرسام بووم. کچەکەی تازە هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرەکەی کچەکەی کوشتبوو. جلی بووکێنی کچەکەی هێنا و بەنزینی لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا ڕشت و ئاگری تێبەردا. جلی بووکێنی بەدەستەوە بوو بانگی ژنە گەنجەکانی دەکرد و دەیگوت هاوسەرگیری مەکەن، ئەگەر هاوسەرگیریت کرد، بەم شێوەیە کۆتاییت دێت دەتکوژن. و دەیگوت لە چارەنووسی کچەکەمەوە فێر ببن. بۆیە پێویستە سەرەتا ژنان بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان تێکۆشان بکەن. نە بەڕاستی ژیانێک ماوە، نە پیاوێک هەیە بۆ ژیان.

پێویستە لەم ڕووەوە ژنان ئاستی هۆشیاری خۆیان بەرز بکەنەوە، بە ئیرادەوە خۆیان بەهێز بکەن، ڕێکخستن و خۆپاراستنی خۆیان پێش بخەن، تێکۆشان بکەن و ژیانی خۆیان ڕزگار بکەن. پێویستە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین سیستەمێک و ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراسی بخوڵقێنن، ئەگەرنا لە هەموو بوارەکاندا ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە.

بێگومان ڕووداوی شڕناخ گرنگە. بۆ نمونە لەمێژە لەکوردستان حاڵەتی ئازار و دەستدرێژی جنسی ڕوودەدات. دەنگی کۆمەڵگا هێشتا نەگەیشتبووە گوێی ئەو هێزە تایبەت و پۆلیس و سەربازانە. ئێستا ئەندامێکی هێزە تایبەتەکان، ئەفسەرێکی پۆلیس، ئازار و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک کردووە. خەڵکی شرناخ، گەنجەکانیان، هەستان و ئەو بەد ڕەوشتەیان سزا دا. خۆزگە دەیانکوشت! بەڕاستی وانەیەکی مێژوویی بوو. ئەمە پێویستە لە هەموو شوێنێک ڕووبدات. کەسێک شتێک بە ژنێک، کچێک، منداڵێک بڵێ؟ بە نیەتی خراپەوە سەیریان بکات، کردەوەیەکی لەو شێوە خراپ بکات؛ نابێت مافی ژیانی پێ بدرێت. ئەمە هەڵوێستێکی زۆر گرنگە. پێویستە لە هەموو شوێنێک پەرەی پێبدرێت. بۆیە پێویستە ژنان لە هەموو شوێنێک ڕێکخستنی خۆیان بنیات بنێن و بەرگری لە خۆیان بکەن.

سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تەنیا بەم شێوەیە دەتوانێت بە ئەنجام بگات. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ئەنجامدانی. بە واتایەکی تر ژن، ژیان، ئازادی بە ڕێکخستن، پێشکەوتنی خۆپارێزی، تێکۆشان، دروستکردنی ژیان و سیستەمێکی ئازاد و دیموکراتیک دەتوانێت ببێتە بنەمای ژیان و ئەم سەرهەڵدانە دەتوانێت سەر بکەوێت.

گەنجان دەبێ بەشداری ئەم بەرخۆدانە بن

هەروەها لە نەورۆزدا، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئاداردا، کە ئیرادەی وان دەستی بەسەردا گیرا، هەروەها دەرکەوتنی پێگەی زۆر شایستەی گەنجان لە شرناخ، جولەمێرگ، ئێلح، ڕوحا، واتە لە هەموو شوێنێکی کوردستان و تورکیا، بەرخۆدان و سەرهەڵدان دروست بوو. ئەمە زۆر مانادار بوو. لەم ڕووەوە پیرۆزبایی لە گەنجان دەکەم. هەڵوێستێکی زۆر ماناداریان نیشاندا. ڕۆڵی گەنجان هاوشانی ژنان زۆر گرنگ بوو لە سەرکەوتنی بەرخۆدانی وان. ئێمە دەزانین کە لە جۆلمەرگ و شرناخ و هەموو ناوچەی بۆتان پێگەیەکی زۆر بەهێز و تێکۆشانی گەنجان لە دژی ئەم دەستبەسەرداگرتن و داگیرکارییە هەیە. ئێمە بە چاوی خۆمان بینیمان و سەیرمان دەکرد. ئەمە زۆر مانادارە. سوپایەکی وەها بە هێز لە گەنجان لە باکور کوردستان و لە شارەکانی تورکیە پێکهاتووە.

بەڕاستی گەنجان دینامیکترین هێزی کۆمەڵگان. وەک دەوترێت گەنجی و بوێری. واتە شادەمارەکانی خوێن لە دەمارەکانیدا هێزە. بەم مانایە سەر سووڕێنەرە، سۆزدارە، زیندووە، وزە دارە و بوێرە. هەموو ئەمانە تایبەتمەندی گەنجن. هەموومان بەو گەنجیەدا تێپەڕ بووین. ئەمانە زۆر گرنگن.

ئەمە داینەمۆی تێکۆشانە. بە جۆرێک هیوای ئازادییە. گەنجان ئایندەی ئازادین. گەرەنتی داهاتوو لە گەڵ خۆیان دێنن. بەم مانایە دەتوانم ئەمە بۆ گەنجان بڵێم. گەنجان لە هەموو شوێنێک دەبێ زۆر بە جدیی بەشداری تێکۆشانی ئازادی بن. هەرکەسێک بتوانێت بێتە شاخ دەبێت بێتە شاخ. ژنان و گەنجان بە نیشاندانی ئیرادە و هەڵوێستی خۆیان وەک بەرخۆدانی زاپ و ماتینا لە دژی ئەم دوژمنە داگیرکەر و مرۆڤکوژە، دەبێ بەشداری تێکۆشان بن و بەشداری لەم بەرخۆدانەدا بکەن. ئەوانەی ناتوانن بێنە باشوور و باکووری کوردستان لە هەر شوێنێک هەن بە ئاسانی بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن. ئەمەمان لە وان، شرناخ، جولمێرگ، ئێلح بینی. گەنجان لە هەر شوێنێک بن دەتوانن بە باشی بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن. دەتوانن ئیرادەیەکی گەورە بۆ بەرەنگاربوونەوە بۆ تێکۆشان و پارێزوزنی لە گەلەکەیان نیشان بدەن.

گەنجان دەبێ هەر دەستێک کە لە دژی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان و گەلەکەمان بە گشتی درێژ دەکرێتەوە بشکێنن. پێویستە بە توندی لە دژی ئەم دوژمنی داگیرکەر و مرۆڤکوژ بجەنگێن. هەموو شوێنێک ببێتە مەیدانی کردار، گۆڕەپانی ڕاپەڕین. پێویستە سەرهەڵدانی گەورەی لێبکەوێتەوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئارام. ئەگەر گەنجان ئەم کارە نەکەن کێ دەیکات؟ ئەمە ئەرکی گەنجانە.

ئەم دەسەڵاتە داگیرکار و مرۆڤکوژە سیاسەتە قرکارییەکانی خۆی بە شێوازی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکات. ئەم حکومەتە سیاسەتی کۆمەڵکوژی کۆمەڵایەتی و کولتووری و هەروەها کۆمەڵکوژی ئابووری و ژینگەیی بە شێوازی جۆراوجۆر بەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات. بۆ نموونە مادەی هۆشبەر سیاسەتی لەناوبردنە بەرامبەر گەنجان. لە هەموو شوێنێکی کوردستان، لە هەموو شەقامێکدا بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەکرێت. هەموو پۆلیس و سەربازەکانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن. بەم شێوەیە هەندێک مەلا و بەرپرسی حکومەت کەڵکی وەردەگرن. هەموویان ناوەندەکانی شەڕی تایبەتن. لە کوردستان منداڵانی کورد، تەنانەت ئەوانەی کە هێشتا گەنجن بە مادەی هۆشبەر فێرکراون. هەوڵ دەدەن گەنجان گرێدراوی ماددە هۆشبەرەکان بکەن و لە تێکۆشان، بەها، کولتوور و کۆمەڵگای خۆیان دووریان بخەنەوە. ئیرادەی گەنجان دەشکێنن، کەسایەتیان لەناو دەبەن، هەوڵ دەدەن ببنە کەسانێکی بێ کەڵک و گەندەڵ. دەبێت لە دژی مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی، دەستدرێژی، کۆچبەریی بوەستینەوە.

بۆ نمونە دەبێت بەجۆرێک بێت کە پۆلیسێک، سەربازێک، ئەکدارێکی شەڕی تایبەت، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر نەوێرێت لە هیچ شەقامێکی کوردستاندا مادەی هۆشبەر بفرۆشێت. پێویستە گەنجان هەموو شەقامەکانی کوردستان لە دەستی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و هێزی تایبەت پاک بکەنەوە. پێویستە هەموو شەقام و گۆڕەپان و گەڕەک و شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە ئاژاوەگێڕان و دەستدرێژکەران و سەرچاوەکانی بەتایبەتەکانی شەڕی دەروونی و فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی پاک بکرێنەوە. ناچارین دژی ئەم کردەوانە تێکۆشان بکەین. گەنجان دەبێ خۆیان ڕێکبخەن. پێویست ناکات کەس فەرمان بە گەنجان بکات. پێویست بە بەڕێوەبردنی گەنجان نییە. بەڕاستی گەنجانمان سیاسیترین گەنجانی جیهانن.

 

لە هەر شوێنێک بە ئاسانی دەتوانن خۆیان بەڕێکخستن بکەن. دەتوانن کۆمیتە و مەجلیس دروست بکەن، هەروەها یەکەیەکی بەرگری دروست بکەن و لە کۆمەڵگەی کورد خاوەنداریی بکەن، بە هەمان شێوە لە ژنانی کورد لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن پارێزوانی بکەن. دەتوانن هەموو شەقام و شار و شارۆچکەکانی کوردستان لەم شەڕە تایبەت و دەروونیانە پاک بکەنەوە. من باوەڕم وایە گەنجان دەتوانن ئەو کارە بکەن و دەمانەوێت ئەنجامی بدەن.

تورکیە خوازیاری پەرەدان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە

وەک ڕۆژی ڕوون دەرکەوت تورکیە لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا لە پشت هێرشەکانی حەماسەوەیە. پلان دانرابوو هێڵی وزە لە هندوستانەوە بۆ ئیسرائیل، لەوێشەوە لە یۆنانەوە بۆ ئەوروپا بڕوات کە ئەم پلانە بەو شێوەیە پووچەڵکرایەوە. لە هەمان کاتدا ئیسرائیل وردە وردە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا باشتر کرد. هەروەها هەندێک ڕێککەوتنی ئەنجامدا. حکوومەتی تورکیا لەم بابەتە زۆر ناڕەحەت بوو.

ئێران تا دێت چ لە ڕوانگەی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و چ لە ڕوانگەی ئەمریکاوە لە ئاستی هێزە چارەنووسسازەکانی ناوچەکە زیاتر بە هێز دەبێت. بەشێکی دیکەی ئەوە ‌هێڵە لە ڕێگای ئیسرائیلەوە پێکدێت. بەم ململانێانە ڕێڕەوی هێڵی وزە لە گۆڕانکاری بەسەردا هات. ئەو ‌هێڵە داهاتی ئابووری زۆری بۆ ئیسرائیل دەخوڵقاند و دەسەڵاتی زیاتری پێدەبەخشی. هەروەها پێگەی ژیۆپۆلەتیکی و ژیۆستراتیژی تورکیا دەکەوتە پەراوێزەوە. دەوڵەت نەتەوەی فاشیستی تورک، ڕژێمی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورک، ئەمەی پێ قبووڵ نەکرا و لە رێگەی حەماسەوە دەستوەردانی ڕەوشەکەی کرد.

ئێستا ڕۆڵێکی هاندەر لە فراوانکردنی ئەم شەڕەدا دەگێڕێت. شوێن چاپەمەنی تورکیا چاو لێبکەن، دەوڵەتی تورک بەڕاستی هەوڵدەدات شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستپێبکات. نوزەی شەر بەرز دەکاتەوە. لە ٢٤ سەعاتی شەو و ڕۆژدا، بەردەوام ڕاگەیاندنی وروژێنەرانە سەبارەت بە شەڕ بڵاو دەکاتەوە.

ئەوان هیوایان بە شتێکی هاوشێوە لە بەرفراوانبوونی شەڕدا هەیە. ئێران بەم شەڕە لاواز دەبێت. چونکە ئێران وەک لایەنی بەرامبەری خۆیان دەبینن. هەروەها ئێران زلهێزێکی هەژموونخوازی هەرێمەکەیە.

هەژموونی ئێرانیش قبوڵ ناکات. هەروەها دژایەتی مێژووییش لە نێوانیان هەیە، لەولایشەوە هەژموونی ئیسرائیل له ناوچەکه قبووڵ ناکات. پێگەی ژیۆپۆلەتیکی دەوڵەتی تورک لە مەترسیدایە. لەم ڕوانگەیەوە دەیەوێت ئیسرائیل و ئێران لاواز بکات. پێی وایە بە لاوازکردنی ئەو هێزانە ئیمکانێکی دیکە بۆ خۆی دەکاتەوە. لەبەر ئەوەی وڵاتێکی ناتۆیە، پێی وایە ناتۆ و ئەمریکا بۆشایی هەرێمەکە بە تورکیە پڕ دەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە پێی وایە ئەمریکا پێویستە سەرنجی خۆی بخاتە سەر زەریای ڕۆژهەڵاتی زەریای ئارام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وا دەزانێت ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوە کە ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروستی کردووە و لەگەڵدا هاوپەیمانی دروست دەکات. بەڵام ئەگەر شەڕێک ڕووبدا و بڵاو بووەوه دەتوانێ هێرشه کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل وه ک نموونه به کار بهێنێت و به ئاسانی بەرامبەر کورد له باشور، سوریا، باکووری سوریا و ڕۆژئاوا دەست بە کۆمەڵکوژیی بکات.

ئەو حیساب دەکات کە هەمان سیاسەت لە قەفقازدا پەیڕەو دەکات. ئێران هەوڵ دەدات لەگەڵ ئەرمەنێستان لە قەفقازەوە ڕێڕەوێک بکاتەوە. لەسەر جادە و پردی زەنگازور ڕێڕەوێک دروست بکرێت. ئێستا دەیەوێت لەوێوە لەگەڵ ئەم وڵاتانەی تورکیا هێڵێکی وزە پەرەپێبدات. لەگەڵ ڕووسیا و کۆماری تورکیا و ئازەربایجان لە گەڕانێکی هاوشێوەدایە.

دەوڵەتی تورک بەدوای ڕێگایەکی جێگەرەوەدا دەگەڕێت. ئەم پڕۆژەیەی ڕێگای گەشەپێدانی بەغدا بەشێکە لەوە. هەر لەبەر ئەمەشە کە تورکیە دەیەوێت پەرە بە شەڕ بدرێت و ڕۆڵێکی زۆر وروژێنەر دەگێڕێت.

نە ئێران و نە ئیسرائیل لە دۆخێکدا نین کە بەرگەی شەڕێکی سەرتاسەری بگرن

ئێران لەم ڕاستیە ئاگادارە. وەک دەبینین دۆخەکە وەهایە. ئێرانیش لە پێگەیەکی بەهێزدا نییە. ساڵانێکە گەمارۆ ئابوورییەکان دژ بە ئێران خراونەتە ڕوو. گەمارۆی ئابووری، گەمارۆی چەک، دیپلۆماسی، بە واتایەکی تر لە ژێر گەمارۆی فرەلایەنەدایە. واتە قەیرانێکی ئابووری جددی بەخۆیەوە دەبینێت. لە ڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپدایە. هەروەها ئۆپۆزسیۆن ساڵانێکی زۆرە لە ئێران بێ کاریگەرە. دژایەتی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێز بووە. ناڕەزایەتیەکان زۆرە. ئەوان حکومەتێکی دیموکراسییان دەوێت. گەلی ئێران، کۆمەڵگاکەیان، سیاسەتێکی دیموکراسی و چاکسازییان دەوێت. لەم ساڵانەی دواییدا سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی داخوازیەکی زۆر جددی بوو بۆ گۆڕانکاری و دیموکراسی. بۆیە بێمتمانەیی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حکوومەتی ئێستا لە ئارادایە. گوشاری کۆمەڵایەتیش هەیە. کەواتە ئێران لەم دۆخەدا نایەوێت شەڕ دروست بێت. بۆیە بە وریاییەوە نزیک دەبێتەوە. ئەو لەگەڵ بەرفراوانکردنی شەڕدا نییە.

لە راستیدا لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا دۆخێکی شەڕی سارد هەیە. دۆخێکی بەریەککەوتن هەیە. بەڵام نایانەوێت لەم قۆناغەدا بیگۆرن بۆ شەڕێکی ئەوەندە کراوە و بەرفراوان. لەم بابەتەدا مامەڵەکردنێکی بەم جۆرە بە وریاییەوە هەیە. ئیسرائیل و ئەمریکا سیاسەتێک بۆ لاوازکردنی ئێران، لەپێخستن و چۆکپێدادانی بەڕێوەدەبەن. شەڕیش وەک بەشێک لەو سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. دۆخێکی بەو جۆرە هەیە.

بەڵام ئێستا بەراستیش تورکیا دەیەوێت لەوەزیاتر هەڵبکشێت و بڵاوببێتەوە. لەبەر ئەوەی پێشتر ئاماژەم پێدا، هیوای لەسەر هەڵچنیوە. بەو جۆرە بیر دەکاتەوە کە بەرژەوەندی لەمەدایە. لەبەر ئەوەش بەم جۆرە رۆڵێکی خراپ دەگێڕێت.

بەڵام ئێمە وەک بزوتنەوە، بزوتنەوەیەکین لە دژی شەڕ، ئەو تێکۆشانەشی کە بەڕێوەی دەبەین بەراستی خۆپاراستنە. لەم واتایەدا لە هەرێمە رشتنی خوێن و بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی شەڕ لە بەرژەوەندی کورددا نییە و بۆ بەرژەوەندی گەلانی هەرێمەکە بە دروستی نابینین. لەبەر ئەوەی شەڕ زیان بە گەل دەگەیەنێت. ئەم گەلە بەراستیش ئیتر لە خوێن بێزار بووە، خوێنێکی زۆر رژا. ئەم خاکە لە خوێن تێربووە. گەل ئیتر لە خوێنڕشتن بێزار و وەرەس بووە. جیتر بەرگە ناگرێت. هەربۆیە ئێمە دژی شەڕین. لە هەموو شوێنێک ستراتیژی ئێمە بۆ دیموکراسی، چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی هۆشمەندی دیموکراتیک، کۆنفیدڕاڵە. چارەسەری کێشەکان لە سەر بنەمای دیموکراتیک، بە رێگەی دانوستانی سیاسی دیموکراتیک دەبێت. شەڕ جگە بۆ ئیمپریالیست، قڕکەر و کۆلۆنیالیستەکان سودی بۆ گەلان نییە. ئێمەش بزوتنەوەیەکی گەلین. هەربۆیە لە دژی شەڕین. هەڵوێستی ئێمە بەم جۆرەیە.