هێزەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەڕێکی دیکەیان کوشت

هێزەكانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەرپێڵ كۆڵبەرێک دەكوژن ‌و كەلوپەلی كاسكارانیش لە نەوسوود، تاڵان دەكەن.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بڵاوی كردەوە: ڕۆژی چوارشەممە لە سنووری سەرپێڵی سەر بە پارێزگای کرماشان، هێزەکانی ڕژیمی ئێران، کۆڵبەرێک-یان دایە بەر دەسرێژی گولە ‌و بەوهۆیەوە، گیانی لەدەست داوە. کۆڵبەرەكە، ناوی قوباد ڕەحمانی تەمەن ۲٨ ساڵان ‌و خەڵکی سەرپێڵە.

باسی لەوەیش كردووە: ئەم کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە بووە بۆ ماڵەوە ‌و هیچ کۆڵێکی پێ نەبوە ‌و بە وتەی هاوڕێکانی، بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک ‌و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەی لێ کراوە.

' چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کەلوپەلی کاسبکاران تالان دەکات'

لەلایەكی ترەوە ‌و بەپێی هەواڵێكی كۆڵبەرنیوز: سەرلە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە نەوسوود، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵک و هەرچی کەلوپەڵی کاسبکاران بوە، تاڵانیان کردوە.

هەر بەپێی هەواڵەکان، خەڵکی نەوسوود، ویستویانە ڕێگریی لە هێزەكە بکەن ‌و بەو هۆیەوە، تێکهەڵچوون لەنێوان هێزەکانی دەسەڵات و خەڵک هاتووەتە ئاراوە.

ک-ش