جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئه‌ده‌نه‌ چالاكیان ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ ڕایانگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.

جه‌نگاوه‌رانی ئوڵاش ئادالی سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، بۆ شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، له‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شه‌وی ٢١ی ته‌مووز، كاتژمێر ٢٢:٠٠ جه‌نگاوه‌رانمان له‌ ئه‌ده‌نه‌ چالاكییه‌كیان به‌ نارنجۆك ئه‌نجامدا. له‌ شه‌قامی فوزولی-ی ناوچه‌ی یوره‌گیر به‌ نارنجۆك هێرشیان كرده‌ سه‌ر دووكانێكی دوو پاسه‌وان. دووكانه‌كه‌ كه‌ خاوه‌نداری بۆ دوو پاسه‌وان به‌ناوی ئایهان چه‌لیك و حسێن ئیلفیت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانمانه‌وه‌ به‌ نارنجۆك وێڕان كرا".

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "پۆلیس، پاسه‌وان، سه‌رباز، چه‌ته‌، هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی فاشیست ئامانجی ئێمه‌ن، ئه‌وانه‌ی كار بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ فاشیسته‌ ده‌كه‌ن، سیخوڕی ده‌كه‌ن، پشتگیری ده‌سه‌ڵاتی فاشیست ده‌كه‌ن و له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ پاڵپشتیان ده‌كه‌ن، ده‌یانكه‌ینه‌ ئامانج".

ژ.ن