جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئیسته‌نبوڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی ئارین میركان سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌ ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلیی ئیسته‌نبوڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه‌.

جه‌نگاوه‌رانی ئارین میركان، سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه‌) ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی ١٩ی ته‌مووز له‌ ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی شۆك ماركێت چالاكییه‌كی سابۆتاژیان ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌دا هاتووه‌، كاتژمێر ٢٣:٣٠ خوله‌ك شوشه‌كانی شۆك ماركێت له‌ ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلی-مان شكاند و ئاگرمان له‌ ماركێته‌كه‌ به‌ردا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ش تۆز و خۆڵ ماركێته‌كه‌ی گرته‌وه‌ و جه‌نگاوه‌رانمان به‌سه‌ركه‌وتووی كشانه‌وه‌.

ژ.ن