جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە بۆنەی ٣ی ئابەوە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی عەگید جڤیانی هەبەدەهە لە ساڵیادی جینۆسایدی سەر ئێزدییەکان لە ئیزمیر پۆلیسەکانیان کردە ئامانج و لە رحاش کۆگایەکی شارەوانییان سوتاند.

 جەنگاوەرانی عەگید جڤیان سەر بە هەبەدەهە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر دەستی چەتەکانی داعش ئەنجامدر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا باسی لەوەکردووە، "دەوڵەتانی فاشیست و ئیمپریالیست دڕندەکانی داعشیان دروستکرد و لەدژی  گەلەکەمان بەکاریان هێنا. لە سایەی بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانەوە ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی گەورەتر کرا" .

جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە ئیزمیر و رحا ئەم چالاکیانەیان ئەنجامداوە:

 لە 1ی ئاب  لە بۆرنۆڤا، نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٠٠، کاتێک پۆلیس سەرقاڵی گەڕان و پشکنینی شەوانە بوون، جەنگاوەرەکانمان هێرشیان ئەنجامدا، بەهۆی هێرشەکەوە پۆلیسەکان تووشی شڵەژان و تۆقین بوون، دواتر هێزەکانمان بەسەرکەوتوویی شوێنەکەیان جێهێشت.

هەروەها لە ٢ی ئاب بە تەقەمەنی کارگەی شارەوانی رحامان سوتاند، کۆگاکە بە تەواوی کەل و پەل و کەرەستەکانی ناویەوە بووە خۆڵەمیش.

هـ . ب