جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان دا

جەنگاوەرانی یەکەی موراد ئۆردەکچیی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ١٨ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان داوە.

جەنگاوەرانی یەکەی موراد ئۆردەکچیی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، هێرشێکی چەکدارییان کردووەتە سەر پۆلیس لە ئیزمیر و چالاکییەکە بۆ لێپرسینەوە بووە لە کۆمەڵکوژییەکانی ١٩ی کانوونی یەکەم.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە شەوی ١٨ی کانوونی یەکەمەوە، ئەو چالاکییە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی مەدەنی لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر ئەنجام دراوە.

ڕاگەیەندراوە، پۆلیسێک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا برینداربووە و جەنگاوەرانیان بە سەرکەوتوویی شوێنی چالاکییەکەیان جێهێشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکان دژی گەلەکەمان و بەها شۆڕشگێڕەکانمان بێ وەڵام نامێنێتەوە و لێپرسینەوەی کۆمەڵکوژییەکان لە فاشیستەکان دەکەین.

ژ.ت