جەژنی ژیانەوە لە دۆرتمۆند پیرۆزکرا

کوردستانیانی دۆرتمۆند بە پەرۆشی و خرۆشەوە جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد.

پیرۆزباییەکە بە دروشمی "وەرن با پێکەوە ساڵیادی جەژنەکەمان بکەین" و بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی دۆزی ئازادی دەستیپێکرد. نزیکەی ٦٠٠ کەس بەشداری پیرۆزبایەکە بوون. شوێنی پیرۆزباییەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و کەجەکە و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرابوویەوە.

سیاسەتمەداری کورد دەمیر چەلیک بەشداری پیرۆزبایەکە بوو و وتارێکی پێشکەشکرد و لە قۆناغی تێکۆشانی ئازادی کرد.

لە پیرۆزباییەکەدا فیلمێک لەسەر ٤٤ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادیی کورد نمایشکرا. لە پیرۆزباییەکەدا هۆزان ئایدین، نارینخان، مەرال ئالکان، زاهیر لۆران، حەقی بۆتان، هۆزان ئەکرەرم و کۆری منداڵانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە دۆرتمۆند گۆرانییان گوت.

جەماوەریش بە پەرۆشییەوە ئامادەی پیرۆزبایەکە بوون و بۆ ڕاکێشانی سەرنجەکان بۆ بێدەنگیی دەوڵەتانی ئەوروپا لە بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لەسەر پۆستەرەکان دروشمەکانی "بێدەنگی ئێوە دەکوژێت"، "دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەڕڤانانی ئازادی کورد دەکوژێت" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" نووسرابوون و بەرزکرابوونەوە.

جۆش و خرۆشی ژسانەوە تا درەنگانی شەو بە گێڕاندنی شایی و هەڵپەڕێکی و گۆڤەند و وتنەوەی دروشم بەردەوام بوو.

ژ.ت