کاردانەوەی فێدا دژی ئەردۆگان بەهۆی لێخۆشبوون لە گیراوانی دۆزی سێواس

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فێدا) ناڕەزایەتی دەربڕی دژی سەرۆککۆماری تورک، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، بەهۆی هەڵگرتنی سزای سەر گیراوێکی تری دۆزی کۆمەڵکوژی سێواس.

فێدا، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو دووپاتی کردەوە، سەرۆککۆماری ئاکەپەیی، تەیب ئەردۆگان، سزای هەتاهەتایی خەیرەدین گول لە دۆزی کۆمەڵکوژی سێواس، بەپاساوی نەخۆشی درێژخایەن ڕاگرت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەسەڵاتی پان-تورکپەرست و پان-ئیسلامیست، لەلایەک دەیەوێت بیر و جلێکی نوێ بۆ عەلەوییەکان بدورێت، لەلایەکی تر، لە سزای بەشدارێکی کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان خۆش دەبێت.

هەزاران زیندانی سیاسی نەخۆش بەهۆی بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوە، سەرەڕای ڕاپۆرتەکانی پزیشکی دادوەری لە زیندان دەهێڵرێنەوە، ئازادکردنی بکوژێک بە پاساوی نەخۆشی، ساختەکارییە.

ئەردۆگان، ئەحمەد دێدای ئازادکرد کە تاوانبارە لە دۆزی سێواس، پێش هەڵبژرادنەکان تاوانبارانی حزبوڵای ئازاد کرد، هەروەها خەیرەدین گول ئازادکرا، بکوژانی کورد و عەلەوی بە دوورخستنەوەیان لە سزا ڕێزیان لێ گیرا.

ئەوان بە ئاشکرا بکوژن، ئێوەش لێیان خۆشبن، ئێمە لێیان خۆشنابین.

بانگەواز لە هەمووان دەکەین بە یاسای گەردوونی مامەڵە بکەن و دەستهەڵگرن لە جووت ستانداردی".