ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی
دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی، ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد کە پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامیدا. ئاماژە بەوە کراوە پێش کۆبوونەوەکە، لەگەڵ هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە.
دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، جەخت دەکاتەوە لەم قۆناغەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی ژیانیی هەیە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، پارادایمی دەوڵەت_نەتەوە پاش کاریگەرییە نەرێنییەکانی (کۆمەڵکوژی و نکۆڵی کەلتووری و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا، لە سەدەی ٢١ شکستی هێناوە و چیتر لەکارکەوتووە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی، لەلایەن دەسەڵاتەوە بەخراپی قۆستراوەتەوە و بە پیلانگێڕی وەڵام دراوەتەوە.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە، ئەگەر ناوەڕۆکی بانگەوازەکە جێبەجێ نەکرێت و هاوپەیمانی کورد_تورک و ژیانی هاوبەش پێک نەیەت، هێزەکانی سەرمایە بە خواستی خۆیان هەرێمەکە دادەڕێژنەوە، گوتی: "ئێمەی گەنجان وەک هێزی پێشەنگی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دەبێت پێشەنگایەتی ئەم پرۆسە نوێیەی گۆڕانی کۆمەڵایەتی بکەین و ڕۆڵی کاریگەر بگێڕین و گەل بەشداری پرۆسەی دیموکراتیک بکەین. دەبێت بەرپرسیارێتی خۆمان لە بوارەکانی پەروەردە و ڕێکخستن و کەلتوور و هونەر و وەرزش و کۆمۆن و ئەنجوومەنەکان بەجێ بگەیەنین. بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، دەبێت هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان باشتر بکرێت کە ملیۆنان مرۆڤ بە ڕێبەری خۆیانی دەزانن. تا ئەمە نەکرێت، پرۆسەکە لەڕووی متمانە و پراکتیکەوە لاواز دەمێنێتەوە".