ژنان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" لە کادیکۆ کۆبوونەوە
ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە گۆڕەپانی ئەسکەلە لە کادیکۆ کۆبوونەوە و درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە.
ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار لە گۆڕەپانی ئەسکەلە لە کادیکۆ کۆبوونەوە و درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە.
ژنان لە گۆڕەپانی ئەسکەلە لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و ڕێپێوان دەکەن. ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٨ ی ئادار بە درووشمی "تێکۆشانی هاوبەش" کۆبوونەوە.
پێش کۆبوونەوەکە، پۆلیس هەموو شەقام و کۆڵانەکانی کادیکۆی گەمارۆدا.
لە کاروانەکەدا پانکارتی "دژی قڕکردنی ژنان بەرەو ئازادی هەنگاودەنێین" هەڵگیرا. ئەندامانی تەژەئا و دەم پارتی و دەبەپە لەبەردەم بینای دەم پارتی لە کادیکۆ کۆبوونەوە. ئاڵا و درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە.
هاوکات ژنان لە شەقامە جیاوازەکانی کادیکۆ کۆدەبنەوە و بەرەو گۆڕەپانەکە ڕێپێوان دەکەن.