کۆڕبەندی نێونەتەویی بۆ ئاشتی جیهانی لە ڤێنیسای ئیتالیا بەڕێوەچوو
نوێنەرانی کوردستان، کۆلۆمبیا، باسک و سەحرای ئەفریقا کۆڕبەندێکیان ڕێکخست و پێکەوە باسیان لە گرنگیی خەبات و تێکۆشانی هاوبەش کرد.
نوێنەرانی کوردستان، کۆلۆمبیا، باسک و سەحرای ئەفریقا کۆڕبەندێکیان ڕێکخست و پێکەوە باسیان لە گرنگیی خەبات و تێکۆشانی هاوبەش کرد.
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی ئاشتی جیهانی لەشاری ڤینیسیای ئیتالیا بەبەشداریی نوێنەرانی گەلانی چەوساوە ڕێکخرا. گلۆبال ڕایت، کە ناوەندەکەی میلانەوە کۆڕبەندەکەی ڕێکخستبوو. نوێنەرانی گەلانی ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کردبوو.
ئادەم ئوزون ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، ئاسیا عەبدوڵا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و ئەبرو گونای وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە ناوی گەلی کورد بەشداری کۆڕبەندەکە بوون. هەروەها لە کۆڵۆمبیاوە گابریل ئەنجێل سکرتێری گشتی حیزبی کۆمۆنیست، کە لەلایەن ڕێکخستنی فارکەوە دامەزراوە، کارلۆس بێریستێن ئەندامی لیژنەی ئاشتی و دادپەروەری کۆڵۆمبیا و ئێمار ئیکسبێرریا کۆرتا لە بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی هەرێمی باسک، فاتمە مەهفود نوێنەری بەرەی رۆژئاوا – سەحرای پۆلیساریۆ و چەندین رێکخراوی تری مەدەنیی ئیالیا بەشداری کۆڕبەندەکە بوون.
هاوسەرۆکی پەیەدە ئاسیا عەبدوڵا لە کۆڕبەندەکەدا بە وردی باسی لە دروستکردنی پەیەدە و تێکۆشانی پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئەمڕۆی شۆڕشی ڕۆژئاوا و هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا کرد.
ئادەم ئوزون ئەندامی کەنەکە باسی لە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵی هێزە هەژموونگەرا نێونەتەوەیییەکان بۆ چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە کرد.
نوێنەرانی گەلانی دیکە باسیان لە کێشەکانی ئاشتەوایی لە هەرێمەکانیان و گرنگیی خەبات و تێکۆشانی پێکەوەیی کرد.
کۆڕبەندەکە دوای بڕیاری بەشداربووان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لەگەڵ ڕێکخراو و رێکخستنەکانی تر کۆببنەوە کۆتایی پێهات.
ژ.ت