کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەکانی سەر سنوور گیانی لەدەستدا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ١ـی ئایار هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەی لێدەکرێت وگیانی لەدەست دەدات.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ١ـی ئایار هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەی لێدەکرێت وگیانی لەدەست دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێمن ئەحمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ خێزاندار خەڵکی گوندی کارێزەی شاری سەقز، لە ناوچەی سنووری بەستامی، لە مەودایەکی نزیکەوە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە کوژراوە.
زانراوە هێمن ئەحمەدی لە دووری یەک مەترەوە بە چەکی کڵاشینکۆف لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەر نیوز، لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٣ـەوە تا ١ـی ئایاری ٢٠٢٤، زیاتر لە ٤٥٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سەر سنووری ئێرانەوە بریندار بوون و ٥٢ کۆڵبەریش کوژراون، کە لەو ژمارەیە ٤٤ کەسیان خوار تەمەن ١٨ ساڵن.