کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سەربازانی تورک بریندار کرا
سەربازانی سوپای تورک لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستاب تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی چاڵدێران کرد و بە سەختی برینداریان کرد.
سەربازانی سوپای تورک لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستاب تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی چاڵدێران کرد و بە سەختی برینداریان کرد.
بە پێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی گولان ٢٠٢١ لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کورستان لە چاڵدێران، سەربازانی داگیرکەری تورک تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.
ناوی ئەو کۆڵبەرە حەسەن عەلەم هولییە و دوابە دوای بریندار کردنی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ماکۆ کراوە لە ڕۆژهەڵاتی کورستان.
ک-ش