خانم ئایۆ: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی ئێمەیە

خانم ئایۆ هاوسەرۆکی دەستپێشخەری پارێزەرانی سوریا لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند: "پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە بووە بە کردار،هەربۆیە ئازادی رێبەر ئۆجالان بەر لە هەموو شتێک ئازادی ئێمەیە".

خانم ئایۆ کە ئەندامی ئەو لیژنەیە کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە واژۆکانی کەمپینی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پێشکەش بە کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەدان (سی پی تی) و کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، باسی لەوەکرد کە شۆڕشی رۆژئاوا بە کردارکردنی پاڕادیگمای عەبدوڵا ئۆجالانە.

'داوامان کرد یاسای نێونەتەوەیی کاری پێبکرێت'

هاوسەرۆکی دەستپێشخەری پارێزەرانی سوریا لەپێناو ئازادی ئۆجالان رایگەیاند، کە ئەوان هەم لەبارەی گۆشەگیر سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان و هەمیش لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، بە تایبەتی بۆ سەر سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین، لەگەڵ رێکخراوەکانی ئەوروپا زنجیرە دیدارمان سازکرد.

ئایۆ وتی، "وەک دەستپێشخەرییەکەمان لەبارەی رێبەر ئۆجالانەوە دامودەزگاکانی ئەوروپامان بەسەرکردەوە. بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئۆجالان کۆتایی بێت، کە هیج زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە، رێگە نادرێت کە بنەماڵە و پاڕێزەرانی دیدار بکەن. بۆ ئەوە ئێمە لە رۆژئاوای کوردستان کەمپینی واژۆمان دەستپێکرد. ئێمە ئەنجامی ئەو کەمپینەمان لەگەڵ نامەیەک رادەستی سی پی تی و دواتریش رادەستی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ کران. هەردوو دامەزراوەکەش بە ئەرێنی پێشوازییان لێکردین. کاربەدەستانی ئەو رێکخراوانە بەڵێنیان دا کە لە سەر بابەتەکە راوەستە بکەن.

'هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا'

خانم ئایۆ باسی لەوەکرد، بابەتێکی دیکە کە قسەی لەبارەوە کرا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بووە و وتی، "دەوڵەتی تورک ئەو هێرشانەی خۆی بۆ سەر رۆژئاوا درێژە پێدەدات. لەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر کە بەشێکی بەرچاویان مەدەنین شەهید دەبن. زانیاریمان لەو بارەوە گەیاند. ئەوانیش بەڵێنیان داکە دەنگمان بگەیەنن بە کاربەدەستان".

'هێرشەکان لە دژی ئەندێشەکانی ئۆجالانن'

خانم ئایۆ ئەوەی خستەڕوو، نمونەی هاوشێوەی ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیڕەو دەکرێت، لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە و بەم جۆرە بەردەوام بوو، "دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە گشتی لە نێوان گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە نێوان گەلی کورد و رێبەر ئۆجالاندا دابڕان سازبکات. دەیەوێت پاڕادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک کە هێناویەتیە ئاراوە، لەناو ببات و نەهێڵێت بگاتە گەل. چارەسەری دیموکراتیک چارەسەرییەکی ریالیستە. هەموو جیهان ئاگاداری ئەوەیە. لەبەر ئەوەیە دەوڵەتەکان پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکەن. لە بنەڕەتی هەموو هێرشەکاندا ئەو راستیە هەیە".

'دەستپێشخەری پارێزەران تا تێکشکاندنی گۆشەگیری تێدەکۆشێت'

خانم ئایۆ باسی لەوەکرد لەگەڵ دانیشتوانی حەڵەب و دیمەشق، گەلی کورد، عەرەب، ئاشوری، ئەرمەنی، تورکمان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، باشوری کوردستانیش بەشدارییان لە کەمپینی واژۆ کردووە. ئایئ دەستنیشانی کرد کە وەک دەستپێشخەری پارێزەران لە پێناو ئازادی ئۆجالان تا هەڵگرتنی گۆشەگیری بە شێوەی جیاجیا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

ئایۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی پاڕادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردووە و وتی، "١٠ ساڵ بە سەر شۆڕشی رۆژئاوادا تێپەڕبوو. پاڕادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک لەو شۆڕشەدا بە کردەوە کراوە. ئەو پاڕادیگمایە بۆ ئێمە گرنگە. ئێمە لە سایەی ئەو پاڕادیگمایەوە گەیشتووینەتە ئەمڕۆژانە. لەبەر ئەوە ئازادی رێبەر ئۆجال بەر لە هەموو شتێک ئازادی ئێمەیە. نەک هەر بۆ ئێمە، بۆ هەموو گەلانی بندەستە".

'وەک هەموو کەس دەبێت کوردیش خاوەنی مافی بنچینەیی بێت'

خانم ئایۆ ئاماژەی بە رۆڵی ئەوروپا کرد لە گۆشەگیریدا و وتی، "پەیمانی جنێڤ لە بواری مافەکانی مرۆڤدا جێگەیەکی گرنگی هەیە. لە ساڵی ١٩٤٨ەوە باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکرێت. لە دژی پێشێلکارییەکانی ماف و ئازادییەکان تێکۆشانێک لەئارادایە. ئەوەی لەو پەیمانەدا نوسراوە، پێویستە بە کردەوە جێبەجێ بکرێت. لەبەر ئەوەشە هاتووین بۆ ئوروپا. دەبێت رێکخراوە بەرپرسیارەکان ئەرکەکانیان بەجێبگەیەنن. دەبێت گەلی کورد وەک هەموو گەلانی دیکە خاوەنی مافە بنچینەییەکانی بێت".

'ئێمە دەمانەوێت لە ماوەیەکی کەمدا زانیاری لەبارەی ئۆجالانەوە وەربگرین'

خانم ئایۆ لە کۆتاییدا بانگی لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ کرد و ورایگەیاند، "ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر رێبەر ئاپۆ دژوارتر کراوە دەبێت دەستبەجێ هەڵبگیرێت. پێویستە راستەوخۆ بنەماڵە و پاڕێزەران دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامبدەن. لەبارەی ژیان و دۆخی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیگەرانین. هەموو کەس بە نیگەرانیەوە لەو بابەتە دەڕوانێت. دەمانەوێت بە زوترین کات زانیاری بە دەستبهێنرێت. هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بەردەوامن. دەبێت رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ شآندێک رەوانەی رۆژئاوا بکەن. دەبێت ئەو هێرشەکان دەستنیشان بکەن و وەڵام بدەنەوە. ئیتر بێدەنگی و چاونوقاندن بەسەر. ئێمە داوا لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە دەنگی خۆیان هەڵبڕن".

هـ . ب