خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ لەگەڵ عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بورسا کرد.
خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بورساوە، داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدەست نەهێنراوە.
ف.ق