خەڵکی دێرسیم و دیلۆک لە ١ ی ئایاردا ڕژانە گۆڕەپانەکان
کرێکاران بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕژانە گۆڕەپانەکان، بودجەی شەڕیان شەرمەزارکرد و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانیان بۆ چارەسەری پرسی کورد دووپاتکرایەوە.
کرێکاران بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕژانە گۆڕەپانەکان، بودجەی شەڕیان شەرمەزارکرد و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانیان بۆ چارەسەری پرسی کورد دووپاتکرایەوە.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی و سەندیکاکان، ئاهەنگی ١ ی ئایار لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا لە دێرسیم پیرۆزکرا. جەماوەر بە درووشم و هەلهەلە دەستیان بە ڕێپێوان کرد و ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا کۆتایی هات.
لە چالاکییەکەدا سەرۆکی پارتی ڕەنج، ئەرگین تەکین ڕایگەیاند حکومەت و دەسەڵات بودجەی جەنگ زیاد دەکەن و بودجەی جەماوەری کەم دەکەنەوە.
تەکین ڕایگەیاند هەنگاو بۆ چارەسەری پرسی کورد نانرێت و سیاسەتی نکۆڵی بەردەوامە، پێویستە کرێکاران و هەموو گەلان بۆ چارەسەری پرسی کورد تێکۆشان مەزن بکەن.
پاشان هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان ڕایگەیاند بۆ مەزنکردنی هیوا لە گۆڕەپانن و دەسەڵات لەمە دەترسێت، گوتی: "دژی شەڕ و داگیرکاری و تاڵانی، بژی ١ ی ئایار".
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک تیشکی خستەسەر کۆمەڵکوژی دێرسیم و کوشتنی ٤٠ هەزار کەس، قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی بیرهێنایەوە و گوتی: "با ١ ی ئایار ببێتە مایەی پەیدابوونی دەستوورێکی دیموکراتیک و تورکیایەکی دیموکراتیک کە هەموو گەلان بە ئازادی و لەناو ئاشتیدا بژین".
پاشان ١ ی ئایار بە هەڵپەڕکێ پیرۆزکرا.
دیلۆک
بە پێشەنگایەتی سەندیکا کرێکارییەکان و پلاتفۆرمی ژنانی دیموکراتیکی دێرسیم، بە بەشداری ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی دیلۆک، جەژنی ١ ی ئایار پیرۆزکرا.هەزاران هاوڵاتی ڕوویانکردە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەری دیلۆک، درووشمەکانی "بژی ١ ی ئایار" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.
سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی پەروەردە و لێکۆڵینەوە (ئەگیتەم سەن) عومەر پارلاکجی و ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری ١ ی ئایار قسەیان کرد.
نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک) عەلی گودوجو ڕایگەیاند هەموو ئازادی و مافە بنەڕەتیەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە ئاستەنگ دەکرێت، ڕایگەیاند وەک کرێکاران لە هەموو لایەکی وڵات بۆ ژیانێکی شکۆمەند خەبات دەکەن.
لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "نا بۆ سەرمایە، بودجە بۆ کرێکاران" و "پێکەوە دژی فاشیزم" بەرزکرایەوە.
وتەبێژی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی جەماوەری (کەسک) عیسمەت کاراتای ڕایگەیاند بۆ هاوڵاتیبوونی هاوبەش و ئاشتی و خوشک و برایەتی تێدەکۆشن و ڕێگەی تێکۆشانمان هاوبەشە، بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتن دژی برسێتی و تێکۆشان لەپێناو یەکسانی و ئازادی و دیموکراسی.
گردبوونەوەکە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.