كه‌نه‌كه‌ بۆ كۆچی دوایی قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) بۆ كۆچی دوایی قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ به‌ هۆی پاڵپشتییه‌كانیه‌وه‌ بۆ دۆزی گه‌لی كورد به‌ به‌رده‌وام خۆیان به‌ قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانن.

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) بۆ كۆچی دوایی قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ به‌ هۆی پاڵپشتییه‌كانیه‌وه‌ بۆ دۆزی گه‌لی كورد به‌ به‌رده‌وام خۆیان به‌ قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانن. هه‌وره‌ها له‌ سه‌ر رێچكه‌ی تێكۆشانی گه‌ردونی ئه‌و ده‌بن له‌ دژی گوشار و نه‌ژادپه‌ره‌ستی.

ده‌سته‌ی به‌ڕیچوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) بۆ كۆچی دوایی قەشەی گه‌وره‌ی ئه‌فریقای باشور و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ دیسمۆند تۆتۆ پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌. له‌په‌یامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌دا هاتووه‌، "به‌ هۆی كۆچی دوایی دۆستی هێژای گه‌لی كورد، سه‌ركرده‌ی دژبه‌ری ئاپارتاید، قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ سه‌رخۆشی راده‌گه‌یه‌نین. كۆچی دوایی جه‌نگاوه‌ری گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ، قاره‌مانی تێكۆشانی سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ دژی ئاپارتاید له‌ ئه‌فریقای باشور قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ زۆر به‌ ئازار بوو بۆ ئێمه‌. سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی و گه‌لانی ئه‌فریقای باشور ده‌كه‌ین".

له‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌نگی كوردان بوو

له‌ په‌یامه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ ساڵانی 1990 كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك كوردستانی وێران ده‌كرد، ده‌یسوتاند، قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ تێكۆشانی كوردانی ناسی و بووه‌ ده‌نگی كوردان. له‌ په‌یامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌ باس له‌وه‌كراوه‌، "ئه‌زمونی تێكۆشانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئاپارتاید بۆ ئێمه‌ گواسته‌وه‌ و له‌ پێناو پاراستنی ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ندانه‌ بۆ كوردستان و دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌لی كورد هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی به‌كارهێنا. بۆ ئاشتی له‌ كوردستان و توركیا پێشه‌نگایه‌تی چه‌ندین هه‌وڵی جیهانی كرد و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ئه‌سسا موسا نه‌ك هه‌ر له‌ ئه‌فریقای باشور، به‌ڵكوو له‌ ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كێك له‌ ده‌نگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كوردان بوو".

بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان نزای كرد

كه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ په‌رۆشی قەشەی گه‌وره‌ دیسمۆند تۆتۆ بۆ دادپه‌روه‌ری بووه‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی نزا بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد بكات و خه‌مۆری و په‌رۆشی ئه‌و بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وایكردبوو، له‌ وڵاتی خۆی له‌ پێناو كۆتاییپێهێنان به‌ رژێمی ئاپارتاید تێبكۆشێت و دواتریش بۆ گه‌لانی دیكه‌ له‌ دژی نه‌ژادپه‌ره‌ستی بكه‌وێته‌ هه‌وڵ و تێكۆشانه‌وه‌.

له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نه‌كه‌دا به‌م جۆره‌ هاتووه‌، " وێڕای په‌رۆشیه‌كه‌ی بۆ دادپه‌روه‌ری هه‌روه‌ها نزای بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد كرد. په‌رۆشیه‌كه‌ی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی هیچ سنوورێكی نه‌ده‌ناسی، دوای ئه‌وه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌شداری له‌ كۆتاییهێنان به‌ ئاپارتایدا كرد، له‌ هه‌موو شوێنێكی جیهان بووه‌  ده‌نگێكی پێداگری سته‌ملێكراوان. قەشەی گه‌وره‌ تۆتۆ نه‌ك هه‌ر قاره‌مانێكی تێكۆشان له‌ دژی ئاپارتاید له‌ ئه‌فریقای باشور بوو، به‌ڵكوو ئه‌و له‌ هه‌مان كاتدا هێمایه‌كی تێكۆشانی گه‌ردونی له‌ دژی گوشار و نه‌ژادپه‌ره‌ستی بوو. كۆچی دوایی ئه‌و بۆ گه‌لانی ئه‌فریقای باشور و كورد كۆستێكی گه‌وره‌یه‌".

به‌هۆی پاڵپشتیی كه‌سیی قەشەی گه‌وره‌ تۆتۆ له‌ دۆزه‌كه‌مان، ئێمه‌ به‌رده‌وام خۆمان به‌ قه‌رزاری ئه‌و ده‌زانین و به‌ بنه‌ماگرتن و رێبه‌ری كاره‌كانی ئه‌و ئێمه‌ تێكۆشانه‌كه‌مان بۆ دادپه‌روه‌ری و ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".

ژ.ت