کەجەدە هێرشی سەر ئێزدییەکان شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، هێرشی سەر ئێزدییەکان شەرمەزاردەکات و دەڵێت: "ئەم هێرشانە بە پشتیوانی دەوڵەت، دەریدەخات دەیانەوێت جڤاکی ئێزدی بێ شوێن و یادگە بمێنێتەوە".
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، هێرشی سەر ئێزدییەکان شەرمەزاردەکات و دەڵێت: "ئەم هێرشانە بە پشتیوانی دەوڵەت، دەریدەخات دەیانەوێت جڤاکی ئێزدی بێ شوێن و یادگە بمێنێتەوە".
کەجەدە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئێزدییەکان لە گوندی زەرڤای سەر بە شارۆچکەی وێرانشار لە ڕحا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدە هاتووە:
"جڤاکی ئێزیدیمان چەند جار ڕووبەڕووی قڕکردن بۆتەوە، بۆیە چەند جار خاکەکەیان جێهێشتووە و ئەمڕۆ بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. پاش جێهێشتنی کوردستان، زەوییەکانیان داگیرکراو. بەتایبەت لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە، زۆربەیان جەردەوانەکانن. ئەم هێرشانە بە پشتیوانی دەوڵەت ڕوودەدەن، دەریدەخات دەیانەوێت جڤاکی ئێزدی بەبێ شوێن و یادگە بمێننەوە.
داعش کۆمەڵکوژی ٧٣ هەمینی ئەنجامدا، بە ئامانجی قڕکردنی چاند و باوەڕی جڤاکی ئێزدیمان، ئەوانەی ئێستە دەیانەوێت خاکی گەلی ئێزدیمان زەوتبکەن، ماڵوموڵکیان تاڵان بکەن، خاوەنی زیهنیەتی دڕندانەی داعشن، لەلایەن هاوکارەکەی داعشەوە دەپارێزرێن.
ئەمڕۆ ئەو ئێزیدیانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە خاکەکەیان و گوند و ناوچەکانیان ئاوەدان بکەنەوە، ڕووبەڕووی هێرش و دەستدرێژی دەبنەوە. ئەم هێرشانە لە شەرناخ و ئێلح و مێردین و ڕحا ڕوودەدەن. دوایین نموونەش، لە وێرانشار لە گوندی زەرڤای ڕوویدا، ماڵوموڵکی بنەماڵە ئێزدییەکان زەوتکرا، هێرش دەکرێتە سەر ئەو بنەماڵانەی دەیانەوێت گوندەکان ئاوەدان بکەنەوە. ئێمە وەک کەجەدە، ئەم هێرشانە قبووڵ ناکەین، پێویستە جڤاکی ئێزدی بەشێوەیەکی ئازاد و یەکسان بە چاند و باوەڕی خۆیەوە لەسەر خاکەکەیان بژی، شوناس و نەریتەکەی بپارێزرێت. ئەمە مافی ڕەوای خۆیانە.
ئێزدییەکان کە بەهۆی باوەڕیانەوە ڕووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی و هێرش بوونەتەوە، جڤاکێکی دێرینی کوردستانن. ئێمە وەک کەجەدە، ئەم هێرشانە بۆ سەر جڤاکی ئێزدی شەرمەزار دەکەین، بانگەواز لە گەلەکەمان و دامەزراوە مەدەنی و پارتەکان و ڕێکخراوە کوردییەکان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژی ئەم هێرشانە بۆ سەر جڤاکی ئێزدی و بەشداربن لە هەوڵەکان پاراستنی مافە ڕەواکانیان".