کەجەدەکە – ئەوروپا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " راگەیەندراوەکەی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، نیگەرانی ئێمە لەبارەی دۆخی ژیانی رێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات."
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی فاشیستی تورک بە شێوەیەکی نایاسایی و رێبازی نامرۆڤی، رێبەر ئاپۆی گۆشەگیر کردووە و ئەمەشی بۆ هێرشی سەر گەلی کورد گۆڕیوە.
بۆ ئەوەی کۆتایی بە رێبازی نامرۆڤانە بهێنرێت، پێویستە سی پی تی بە زوترین کات رۆڵ بگێڕێت و ئاسایشی تەندروستی و ژیانی رێبەر ئۆجالان مسۆگەر بکات.
نوسینگەی یاسایی سەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هیچ زانیاریەکمان لەبارەی دۆخی موەکیلەکەمان لەبەردەست نییە و ئاماژەی بە سەردانی سی پی تیداوە کە سی پی تی و بەرپرسانی سی پی تی زانیاریان لەبارەی دۆخی موەکیلەکەمان بڵاونەکردووەتەوە و وڵامی پرسیارەکانی نەداوەتەوە.
دۆخی ٣ زیندانی دیکەش کە ٢٠ مانگە زانیاری لەبارەیانەوە نییە، لە هەمان دۆخدایە.
ئێمە وەک کەجەدەکە – ئەوروپا، لە سی پی تی دەپرسین، وەک ئەوەی نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، بۆچی سی پی تی و رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەداوە؟ بۆچی رێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتنەکەی رەت کردووتەوە؟ بۆچی سی پی تی رونکردنەوە بڵاوناکاتەوە و چ راستیەک هەیە کە لە گەلی کورد دەشارێتەوە، پێویستە بە زوترین کات رونکردنەوە بدات.
سەرەتا سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا، بانگەوازیمان بۆ دەزگا نێودەوڵەتیەکان ئەوەیە کە بو زوترین کات دەست بە جووڵە بکەن و بانگەوازی لە گەلی کوردستان و رای گشتی دەکەین کە هەستیار بن و بۆ ئازادی و دۆخی رێبەر ئاپۆ بە زوترین کات دەست بە چالاکی و جموجووڵ بکەن."
ف.ق