کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین بڵاوکردەوە
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی خۆسێ ماریا سیسۆن سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین پەیامێکی بڵاوکردەوە.
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی خۆسێ ماریا سیسۆن سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سیسۆن کە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا سیاسەتمەدارێکی کاریگەر و دۆستی کورد بوو، ١٩ی کانونی یەکەم لە شاری ئۆتریچی هۆڵەندا لە نەخۆشخانەیەک، بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.
دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی سیسۆنەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
" دۆستمان خۆسێ ماریا سیسۆن دامەزرێنەری پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین کۆچی دوایی کرد کە ئێمەی زۆر غەمگین کرد. ئەم هەواڵە ناخهەژێنە، هەر وەک چۆن کاریگەری لەسەر ئەندام و لایەنگرانی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین، خۆشەویستانی سەرۆک سیسۆن، هاوڕێ و گەلی فیلیپین کرد، ئێمەشی زۆر ئازاردا.
سەرۆک خۆسێ ماریا سیسۆن تا کۆتایی تەمەنی لە خەبات بۆ سۆسیالیزم و شۆڕشی گەلی فیلیپین بەردەوام بوو. شۆڕشگێرێک بوو هەمیشە لە پێشەوە بوو. چالاکوان بوو، تیۆریستێکی شۆڕش بوو. هەڤاڵ سیسۆن بە خەباتی دژی دیکتاتۆریەتی فێردیناند مارکۆس بوو بە ئەفسانە. بەهۆی خەباتی دژی دیکتاتۆری مارکۆس، بۆ ماوەیەکی زۆر زیندانیکرا. لە زیندان درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، بە هزر و نووسینەکانی خۆی رێنوێنی هێزی شۆڕش و شۆڕشگێڕی کردووە. خەباتی سەرۆک سیسۆن تەنیا لە فیلیپین سنووردار نەبوو. وەک دژە ئیمپریالیستێک پەیوەندی بە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی جیهانەوە کرد و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا درێژەی بە خەباتی خۆی دا.
سەرۆک خۆسێ ماریا سیسۆن دۆستی کورد بوو. هەمیشە پاڵپشتی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستانی کرد. بەشداری هەڵمەتی ئازادی رێبەرمان عەبدوڵلا ئۆجالان کرد و هەوڵیدا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا درێژە بەو هەڵمەتەکە بدات. کۆچی دوایی سەرۆک سیسۆن کاریگەری زۆری لەسەر ئێمە دروست کرد. گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان زۆر دڵتەنگن چونکە دۆستێکی گەورەیان لەدەستداوە.
سەرۆک سیسۆن پردێکی گەورەی دۆستایەتی نێوان خەڵکی فیلیپین و کوردستان بوو. ئێمە; دۆست و هاوڕێکانی سەرۆک سیسۆن ئەرکمان هەیە کە ئەم پردە دۆستایەتییە بەرەوپێش ببەن. ئێمە بڕیارمانداوە لە ئاست میراتی سەرۆک سیسۆندا بژین و شایستەی یادی سەرۆک سیسۆن بین.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای سەرۆک خۆسێ ماریا سیسۆن و هەڤاڵان، دۆستان، ئەندامان و سەرکردەکانی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین و گەلی فیلیپین و بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەکانی جیهان دەکەین و بەڕێزەوە سەری رێز بۆ یادەوەری سەرۆک سیسۆن دادەنەوێنین."
ف.ق