کۆمەڵکوژی پاریس لە مالمۆ شەرمەزار کرا
هێرشی ٢٣ی کانونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شەهیدکردنی سێ چالاکوانی کورد لە شاری مالمۆی سوید شەرمەزار کران.
هێرشی ٢٣ی کانونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شەهیدکردنی سێ چالاکوانی کورد لە شاری مالمۆی سوید شەرمەزار کران.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوەندی مۆلیڤانگستۆرگیتی مالمۆ کۆبونەوە و کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد کە گەلی کوردی کردە ئامانج.
لە قسەکردنەکاندا، راگەیەندرا کە گەلی کورد بە هیچ هێرشێک هەنگاو بەرەو دواوە نانێت. راگەیەندرا کە ئەگەر فەڕەنسا ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا لێکۆلینەوەی لە شەهیدکردنی سێ ژنی پێشەنگی کورد بکردایە ئەمڕۆ ئەم هێرشە ئەنجام نەدەدرا.
هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پارتی چەپی سوید و ئەندامی رێکخستنی ئالت ئەت ئالتی سۆسیالیستیش رایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە گەلی کورد دەکەن.
لە چالاکیەکەدا بێ وەستان دروشمی ' شەهید نامرن' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ'،'بژی بەرخۆدانی گەلی کورد' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترانەوە.
ف.ق