کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ڕوو لە زیادبوون دەکات

لە ئەوروپا چالاکیی دژ بە قەدەغەی سەر پەکەکە بە پێشەنگایەتیی گەنجانی کورد بەرفراوان ەبێت. لە چەند شارێکدا ستاند بۆ کۆکردنەوەى واژۆ دانرا.

لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست، بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" ستاند دانرا. لە چالاکییەکەدا زانیاری دەربارەی ناوەرۆکی کەمپینەکە بۆ هاووڵاتییان و چالاکوانان و کەسایەتییەکان دەخرێتەڕوو و واژۆ کۆدەکرێتەوە.

کۆڵن

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانرا و واژۆ کۆکرایەوە.

ستاندی واژۆکۆکردنەوەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ناوچەی چلۆدویگپڵاتز دانرا و تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بوو.

کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە چالاکییەکەدا دانران و ئەو کەسانەی چوونە سەر ستانەکە زانیاریی پێویستیان پێدرا و لە چالاکییەکە و ئامانجەکەى ئاگادارکرانەوە.

مارسیلیا

کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە لە شاری مارسیلیای فەرەنساش بەردەوامە.

لە گۆڕەپانی پلاین لە شاری مارسیلیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە بە پێشەنگایەتیی تەجەشە، تیکۆژن و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست دانرا. لە چالاکییەکەدا زانیاری بە گەنجانی کۆمەڵگەی فەرەنسا درا و لە ئامانجی چالاکییەکە ئاگادار کرانەوە و واژۆ کۆکرایەوە.

سانت گالن

بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و کۆمیسۆنی ڕۆشنبیری لە شاری سانت گالن لە سویسرا ستاند دانرا.

ستاندەکە لە مولتەرگەسی دانرا. نەژادپەرستانی تورک هەوڵیاندا ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەرانە لە دژی چالاکییەکە ئەنجام بدەن، بەڵام هەر دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ستاندەکە، نەژادپەرستانی تورک هەر یەکەوە بە لایەکدا هەڵهاتن.

ژ.ت