کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە
ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ساڵێکی زیندانەکانی ڕاگەیاند و گوتی: "٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە".
ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ساڵێکی زیندانەکانی ڕاگەیاند و گوتی: "٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە".
ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە بارەگای کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوی "ڕاپۆرتی چاودێری مافەکان لە زیندانەکانی تورکیا" خوێندەوە، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین ئامادە بوو، هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەکە، نورای چیڤەرمەن ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە.
نورای ڕایگەیاند، ٢٢ زیندان لە ساڵی ٢٠٢٢ کراونەتەوە، بەمەش ژمارەی زیندانەکان گەیشتۆتە ٤٠٧، توانای لەخۆگرتنیان دەگاتە ٢٩٦ هەزار زیندانی، چاوەڕێ دەکرێت ٢٠ زیندانی نوێ بکرێتەوە، تا دێت ژمارەی بەندکراوان زیاتر دەبێت، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی داد لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ژمارەی بەندکراوان گەیشتە ٣٣٦ هەزار و ٣١٥ کەس، بەڵام لە ٣ ی تەمموز، گەیشتۆتە ٣٦٠ هەزار و ٧٧٢ کەس، لەنێویاندا ٢٥٧٢ کەسیان مناڵن و ٦٢٢٢٣ کەسیان سەرووی ٦٥ ساڵن.
١١ هەزار پێشێلکاری دژی مافەکانی مرۆڤ
هەروەها ڕایگەیاند، سکاڵاکان لە ١٥٣ زیندان لە ٥٣ شارەوە هاتوون، زیاتر لە ١٠٧٨٩ پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەبووە، بەندکراوان لە مافی چارەسەرکردن و چەندین مافی تر بێبەشکراون.
بەندکراوانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەخرێنە زیندانی تاکەکەسییەوە
هەروەها نورای ئاشکرای کرد، بڕیارە سیاسییەکانی دامەزراوەی پزیشکی یاسایی، ڕێگرە لەبەردەم ئازادکردنی بەندکراوە نەخۆشەکان، ئەمەش لەپاڵ ئازاد نەکردنی بەندکراوە نەخۆشەکان. سەرەڕای "ڕاپۆرتەکانی ناتوانن لە زیندان بمێننەوە" بە پاساوی "ئەمنی" بەندکراوە نەخۆشەکان ئازادناکرێن، بۆیە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها داوای کرد بەندکراوە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن. پاشان ڕایگەیاند، بەندکراوە نەخۆشەکان پێداویستی پزیشکی و بەتانی پاکیان پێ نادرێت. ئاشکرای کرد، بەندکراوانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەخرێنە زیندانی تاکەکەسییەوە، هەروەها کاتی گواستنەوەی بەندکراوانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ نەخۆشخانە، زیاتر لە ٧٩ پێشێلکاری هەبووە.
لەماوەی ساڵێکدا ٨١ بەندکراو گیانیان لەدەستداوە!
نورای ڕایگەیاند، مافی ژیانی بەندکراوان پارێزراو نییە، لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٨١ کەس لە زیندانەکان مردوون.
مانگرتن لە خواردن
نورای ئاشکرای کرد، لەپێناو کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی نێو ڕاپۆرتەکە، بەندکراوان دەستیان داوەتە مانگرتنی خواردن و چەندین چالاکی ناڕەزایەتی تر، لەماوەی ساڵێکدا بەندکراوان زیاتر لە ٢٣٤ مانگرتنی خواردنیان لە ٣٣ زیندان ئەنجامداوە. لەپێناو کۆتایی هێنان بەم پێشێلکارییانە، چەندین بەندکراو ژیانیان کەوتۆتە مەترسی و هۆکاری سەرەکیش بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی وڵاتن.
لێدان، هەڕەشە، ئەشکەنجە
هەروەها دووپاتی کردەوە، لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی و پشکنین بە ڕووتی و پشکنینی دەم و فەرمانی سەربازی و ڕیزبەستن و بێبەشکردن لە مافی هەناسەدان و سەپاندنی سیخوڕی و چاودێری کامێرا و هەڵکوتان و پشکنینی ژوورەکان و چەندین تاوانکاری تر. هەروەها ئاشکرای کرد، بەندکراوانی بیروڕا جیاواز دەخرێنە هەمان زیندانەوە. سیخوڕی سەپێنراوە بەسەر زیاتر لە ٤ کەس، نامە بە زمانی کوردی قبووڵ ناکرێت، بەندکراوە تورکەکان نازانن هەموو مافەکانیان لەم ڕووەوە قەدەغەکراوە.
کتێبی کوردی قەدەغەیە
نورای ڕایگەیاند، مافی دەسگەیشتن بە زانیاری زەوتکراوە، بینینی تەلەفزیۆن سنووردارە، چەندین پێشێلکاری تر هەبوون. هەروەها ١٢٥ پێشێلکاری پەیوەست بە وەرگرتنی کتێب و گۆڤاری کوردی هەبووە. بەهۆی کاردانەوەی بەندکراوان بەرامبەر پێشێلکارییەکان، لێپرسینەوەی دیسپلینی و سزا سەپێنراون.
١٠٥ بەندکراو ئازادنەکراون
هەروەها ڕوونی کردەوە، لە چوارچێوەی دادگاییەکی دادپەروەردا ١٢٩ پێشێلکاری هەبوون، دەستەی چاودێری و بەڕێوەبردن بواری بۆ پێشێلکارییەکان کردۆتەوە، لەم چوارچێوەیەدا ١٩٣ سکاڵا هەبوون، لەماوەی ساڵێکدا مافی ئازادکربوونی زیاتر لە ١٠٥ بەندکراو پێشێلکرا.
کاریگەری ئیمراڵی
هەروەها ڕایگەیاند، ١٤ زیندانی تیپی F هەن، لەگەڵ ١٩ زیندانی ئەمنی توند، ٧ زیندانی تیپی S، زۆربەی پێشێلکارییەکان لەم زیندانانەن، هەروەها گوتی: "ئەم زیندانانە بە کاریگەری گۆشەگیری ئیمراڵی کراونەتەوە و سیستەمی گۆشەگیری توندتر بووە، لێرەدا مافی ژیان پێشێل دەکرێت".
"٢١ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە"
نورای ڕایگەیاند، لە ٧ ی ئابی ٢٠١٩ ـەوە، ڕێگە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نادرێت چاوی بە پارێزەرانی بکەوێت، ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە. بە بەڵێ و نەخێر وەڵامی داواکانی سەردانیکردن نادرێتەوە. بەم دواییانە، لە ١٨ ی تەمموز سزای دیسپلینی نوێ سەپێنرا و دەرفەتی سەردانکردنی نەما. هەروەها ڕایگەیاند، ٨ سکاڵایان دەسکەوتووە سەبارەت بە کەسانی LGBTÎ+ ، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کەسانە نەبراون بۆ ئەو پەناگانەی ژنانی تێدان و لەوێ دەستبەسەر دەکرێن، لە زیندانی پیاواندا ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە، زۆربەی ئەم داواکاری و سکاڵایانە لەنێو ڕاپۆرتەکەدا جێکراونەتەوە.
هەروەها دووپاتی کردەوە، ئەم ڕەوشە ترس و تۆقاندنێکی گەورەی خوڵقاندووە، پێویستە سنووری بۆ دابنرێت.