کۆن-مەد هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا ئاشکرا کرد
هاسەرۆکی کۆن-مەد کەریم گۆک دەستنیشانی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پشتگیری لەو لایەنانە دەکەن بە گرنگیەوە لە خەباتی کۆمەڵگەی کوردی دەڕوانن و خواستیان چارەسەری پرسی کوردە.
هاسەرۆکی کۆن-مەد کەریم گۆک دەستنیشانی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پشتگیری لەو لایەنانە دەکەن بە گرنگیەوە لە خەباتی کۆمەڵگەی کوردی دەڕوانن و خواستیان چارەسەری پرسی کوردە.
هاسەرۆکی کۆن-مەد کەریم گۆک پەیوەست بە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەڵمانیا کە لە ٢٣ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە قسەیکرد.
گۆک ئاماژەی بەوەدا ئەم هەڵبژاردنەی ئەڵمانیا لە کاتێکی گرنگدایە و کاریگەری لەسەر داهاتووی ئەورووپا دەبێت، ئاماژەی بەمەترسی بەهێزبوونی هیزە ڕاستڕەوەکان کرد و وتی: "بە تایبەت لە ئەڵمانیا ئافەدە (AFD) لە چەندین هەرێمدا بووە بە پارتی یەکەم."
کاریگەری هەڵبژاردنەکان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی
گۆک دەسنیشانیکرد حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا بۆ کوردان ئەزموونێکی باش نەبووە و ٣٠ ساڵە لە ئەڵمانیادا چالاکی و ڕێخکستنە کوردییەکان قەدەغە کراون. بۆیە وەک کوردان لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەتی نوێی ئەڵمانیا لە مێژووی کۆمەڵگەی ئەڵمانیا وانەی وەرگرتبێت و وتی: "دەمانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا لەسەر پەیوەندی بەرژەوەندیانەی بازرگانی نەبێت، بەڵکو لە چوارچێوەی دیموکراسی، سەروەری یاسا، مافی دیموکراتیک و ئازادی بەڕێوەببرێت و مافی ئازادی مرۆڤەکان بە بنەما بگیرێت. قڕکردنی گەلی کورد دەسەپیێنرێت. گەلی کورد بۆ دەرچوون لەو قڕکردنە ناچاربووە بێتە ئەڵمانیا. دەیانەوێت لێرە بەبێ ترس ژیان بکەن و لە دژی تواندنەوەی کۆمەڵایەتی چاندی خۆی بپارێزێت، کوردان دەیانەوێت لە ئەڵمانیادا ببێتە دەنگ و ڕەنگێک. ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیادایە، قوربانی داوە، منداڵانی کورد لە بیرۆکراسی ئەم وڵاتەدان، ئیدی بەشێکین لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیا و بە وڵاتی دووەمی خۆمانی دەزانین. خواستمانە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرێت، لە پێدانی مافەکاندا جیاوازی نەکات."
ئەو پارتانەی کۆمەڵگەی کوردی بە گرنگیان دەبینێت
پەیوەست بەو بەربژێر و پارتانەی کە دەبێت کۆمەڵگەی کوردی پشتیوانیان لێ بکات کەریم گۆک گوتی: "سەرنجمان دەدەینە کردار و گوفتاری ئەو پارتانە. سەرنجمان لەسەر ئەو بەربژێرانەیە کۆمەڵگەی کوردی بە کۆمەڵگەی خۆیان دادەنێن و پەیوەندییان لەگەڵ دادەنێنن. ئەو پارتانەمان بۆ گرنگە کە پرسی کورد دەخەنە ڕۆژەڤەوە. بۆیە بە دڵنیاییەوە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو بەربژێر و پارتانەدا دەبێت کە لە پێناو چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد و کۆمەڵگەی کوردی لە ئەڵمانیادا تێدەکۆشن. پشتگیری بدەینە ئەو بەربژێرانەی کە تایبەتمەندی فرەڕەنگی ئەڵمانیا قبوڵ دەکەن، کولتوورە جیاوازەکان وەک هەڕەشە نابینن و بە دەوڵەمەندی کولتووری دەیبینن."