کۆنفرانسی کەجەدەکە-ئە: ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕیبەر ئاپۆیە

کەجەدەکە-ئە کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا، لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوەکرا قڕکردن لەسەر کوردان بەڕێوەدەبرێت و پەیامی "ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"درا.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئەنجامنامەی کۆنفراسەکەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بە بەشداربوونی ٢٥٠ ئەندام لە نێوان ١-٤ی تەموز بەسترا.

کەجەدەکە-ئە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا: "لە کۆنفرانسەکەدا کە بە دروشمی بونیاتنانی کۆمەڵایەتی پێکهێنرا، وەک ئامانجی سەرەکی بڕیاری ئەوەدرا قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد بەرفراوانتر بکرێت. کۆنفرانسەکە بە دروشمی 'وەرن پێکەوە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک دامەزرێنین و بەڕێوەی ببیەن' ئەنجامدرا."

'قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت'

هەرەوەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

لە قۆناغێکی گرنگی سیاسیدا کۆنفرانسەکەمان بەڕێوەدەچێت، لە لایەکەوە جەنگی سیێهەمی جیهانی کە دەرنجامی قەیرانەکانی سیسەتەمی سەرمایەدارییدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە و کوردستانیش ناوەندی ئەو جەنگەیە. لە لایەکی دیکەوە جەمسەرگیرییەکان بەرفراوانتر دەبن و بوون بە هەرەشەیەک لەسەر ژیانی گەلان. لەم جەنگەشدا دەوڵەتی تورک، بە سیاسەتە داگیرکارییەکانی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێی داگیرکاری. لە داگیرکارییەکانیدا پەدەکە وەک پارچەیەک لەو سیاسەتە بۆ لەناوبردنی گەریالاکانی کوردستان ئەو سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات.

'ئامانجی سەرەکیمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە'

لە کۆنفراسەکەدا ڕۆژەڤی سەرەکیمان ڕەوش و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەو شەڕەی کە دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریدا لە دژی فکر و پارادایمەکانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات و ڕەوشی تەندروستی و دابرینی پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆ. نیگەرانیەکانمانی زیاترکردووە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵمەتەکەدا، لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەجەدەکە-ئە ئامانجی سەرکی کارکردن بێت و هەموو هەوڵەکان بۆ بەرفراوانکردنی هەڵمەتەکە بێت."

ڕەخنەدان ئەنجامدرا

لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کارەکانی پێشووی کەجەدەکە-ئە کرا و ئەو هەنگاوانە هەڵسەنگێندران کەوەک پێویست ئەنجام نەدراون. باس لەوەکرا لە داهاتوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا کارەکان بە بەرفراونتر و بەهێزترەوە ئەنجام بدرێت.

پێشخستنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک

لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لە پەرەدان بە پارادایمی نەتەوەی دیمکراتیک کرایەوە، ئەو ئاستەنگانە هەڵسەنگێندران لە پێش ئەم پارادیمەدا. هەروەها باس لەوەکرا چارەسەری کێشەکان بریتییە لە پەرەپێدانی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و بنیاتنانی وەک ڕێپیشاندەر لە هەموو بوارەکانی خەباتدا.

هەرەوەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، پێویستە وەک کەجەدەکە-ئە لە ئەوروپادا ببنە هێزێکی کاریگەر. ئەمەش لە بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا فۆرمەلە دەبێت. هەروەها گرنگیدان بە توانای گەنجان لە گۆڕەپانە کلتورییەکاندا.