کۆنفرانسی لۆزان کۆتایی هات

کۆنفرانسی لۆزان بە ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەوشی سەد ساڵەی کوردان کۆتایی هات. لە ئەنجامی گفتوگۆی دوو ڕۆژەی کۆنفرانسدا، چەند بڕیارێک دران، سبەی وەک ئەنجامنامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

کۆنفرانسی "لە ١٠٠ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزاندا، هەڵوێستی گەلی کوردستان" بە پێشەنگایەتی کەنەکە بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، کۆتایی هات. لە ئەنجامی گفتوگۆی دوو ڕۆژەی کۆنفرانسدا، چەند بڕیارێک دران، سبەی وەک ئەنجامنامەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

لە چوار پارچەی کوردستان و تاراوگەوە، ٦٠٠ کەس بەشداری کۆنفرانس بوون. نوێنەری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی چوار پارچە، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، چەندین سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری باوەڕ و گەلانی جودای نێو جوگرافیای کوردستان بەشداری دوو ڕۆژەکەی کۆنفرانس بوون. لە کۆنفرانسەکەدا، پارتە سیاسییە جیاوازەکانی کوردستان ڕوانین و هەڵوێستی خۆیان دەربارەی پەیماننامەی لۆزان ئاشکرا کرد، گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم پەیماننامەیە لەسەر کوردان و گەلانی هەرێمەکە. لە چوارچێوەی ئەنجامنامەکەدا، ڕوانین و پێشنیاری بەشداران وەرگیرا.

ئەو کەسانەی لە کۆنفرانسدا قسەیان کرد، سەبارەت بە سیاسەتی کورد لە سەدەی نوێدا، بۆچوون و پێشنیاری خۆیان پێشکەش کرد. کۆنفرانسەکە بە گفتوگۆ و پێشنیاری فراوان بەردەوام بوو، پاش خەڵاتکردنی کۆمیتەی ئامادەکار کۆتایی هات.

ئەو بڕیارانەی لە چوارچێوەی پێشنیار و گفتوگۆکانی نێو کۆنفرانسەکەوە وەرگیراون، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ ی تەمموز لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەبەردەم بارەگای چاتو دۆشی لە چوارچێوەی "بڕیار و ئەنجامنامەی کۆنفرانس"ـدا لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.