کۆنگرەی گەل لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بانگەواز دەکات
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دژی گۆشەگیری و بانگەواز دەکات هەمووان لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دژی گۆشەگیری و بانگەواز دەکات هەمووان لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژە دەکات بە بێمافی و بێدەنگییەکان لەم بارەیەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئەوە ٢٤ ساڵە، بەڕێز ئۆجالان لە گۆشەیەکی تاکەکەسی زیندانە، ئێستە لە ساڵی ٢٥ هەمینە. هەروەها ٢٥ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت، ناتوانێت بنەماڵە و پارێزەرەکانی ببینێت. ڕێکارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەرهەق بە ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوە گەلی کوردەوە، هەبوونی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی گەلەکەمانە، بێدەنگی نێودەوڵەتی لەم بارەیەوە قبوڵکراو نییە.
بانگەواز لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپی و یەکێتی ئەوروپا دەکەین ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن، هەلومەرج و ڕێکارەکانی گۆشەگیری لەسەر کەسێتی ڕێبەر ئاپۆ نایاساییە، بێدەنگییەکان سەبارەت بەم بێمافییە قبوڵ نەکراوە، پێویستە هەمووان جووڵە بکەن لەپێناو ژیان و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایی هێنان بەم بێمافییە لە زیندانی ئیمراڵی، گەلەکەمان و ڕای گشتی لە ژیان و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ ئاگادار بکەنەوە.
بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین، تەندروستی و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەواو گرێدراوە بە تێکۆشانمانەوە، تەنها لەڕێی تێکۆشانەوە دەتوانین ئەم بێدەنگییە بشکێنین. هێزمان هەیە بۆ ئەم کارە. پشتیوانی ڕێبەر ئاپۆ واتە پشتیوای هەبوون و پاشەڕۆژی ئازادمان.
لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە سەراپای جیهان دەکەین لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە لەڕێگەی چالاکی و مەراسیمی فراوانەوە".