کەسوکاری زیندانیان گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد

کەسوکاری زیندانیان گۆشەگیری ئیمڕالیان شەرمەزار کرد و بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گوڵیان خستە نیو دەریاچەی کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ.

خانەوادەی ئەو زیندانیانەی کە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد نەکراون، گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

کەسوکاری زیندانیان دواتر گوڵیان خستە نێو دەریاجەی کوچەکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ و رایانگەیاند، ئەم گوڵانەیان بۆ ئۆجالانە و گوڵەکانمان لێرەوە دەگەنە ئیمڕالی."

ئەڤین گەنچ هاوسەرۆکی ئانیاکایدەر و دیلەک دەمیر هاوسەرۆکی ماتوهات – دەر، پشتگیریان لە خانەوادەکان کرد.

فینجە ئاکمەن کەسوکاری زیندانیەک ئاماژەی بەوەکرد، ٢١ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان بەدەست ناهێنرێت و وتی، " ئێمە بە بۆنەی ساڵی نوێوە، بۆ ئۆجالان گوڵ دەخەینە نێو دەریاوە. هیوادارین کە رۆژێک ئەم گوڵانە بە دەستی خۆمان بدەینە ئۆجالان."

کەسوکاری زیندانیەکای دیکە بەناوی قومری ئاکگول رایگەیاند، بۆ ئەوەی تەرمی زیندانیان لە زیندانەکان نەیەتە دەرەوە، ١١ مانگە بەرخۆدان دەکەن.

خانەوادەکان دواتر چوون بۆ پۆستەخانەی کاناریای، کارتی پشتگیریان بۆ زیندانیان نارد. گولسوم ئوزتورک کەسوکاری زیندانیەکی دیکە وتی، " لەسەر ناوی دایکان کە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە، ئەم نامانە بۆ زیندانیان دەنێرین و هیوای تەندروستی و خۆشحاڵیان بۆ دەخوازین. لێرەوە پێیان دەڵێین لەسەر بەرخۆدانمان بەردەوام دەبین."

ف.ق