کورکچو: بەر لە هەر شتێک با بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا جێبەجێ بکەن

ئەرتوگرول کورکچو باسی لەوە کرد، بڕیارەکەی پەکەکە هیوای بۆ چارەسەریی گەورەتر کرد و سەبارەت بە گفتوگۆکان لەبارەی دەستوور ڕایگەیاند، پێویستە سەرەتا بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا جێبەجێ بکرێن.

سەرۆکی فەخری هەدەپە ئەرتوگول کوکچو سەبارەت بە گفتوگۆکان لەبارەی دەستووری تورکیاوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەی کرد.

ئەرتوگول کورکچو ئاماژەی بەوە کرد، هیچ هۆکارێک نییە کە کورد، دیموکرات، سۆسیالیست، چینی ژێردەست و نوێنەرانی گەل لەبارەی 'دەستوور'ەوە چاوەڕوانی گەورەیان هەبێت و باسی لەوە کرد کە لەو هاوسەنگییە سیاسییەی ئێستادا و بە هەبوونی ئەو 'ڕەشنووس'ـەی ئێستای پەڕلەمانی تورکیا ئەو خەیاڵانە تەنها خۆ هەڵخەڵەتاندنە.

کورکچو ڕایگەیاند، پەڕلەمان بەبێ گۆڕینی دەستووریش هەر سبەینێ دەتوانێ گەلێک یاسا دەربکات، گەلێک کێشە چارەسەر بکات و وتی، "هەموو ئەگەرەکان لەسەر داهاتووی تورکیا و کوردستان دەتوانن بە قووڵی و بەرفراوانی قسەیان لەسەر بکرێت؛ ڕۆژەڤی کۆمەڵایەتی ڕوون بکرێتەوە."

'ئەگەر دەتانەوێت دەستوورێک دابنێن، سەرەتا بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا مامەڵە بکەن'

ئەگەر سەبارەت بەو کارانەی کە هەر سبەینێ دەتوانرێن ئەنجام بدرێن هەوڵ نادرێت، لەوانە ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، هەنگاو نانرێت بۆ هەموارکرنەوە و چاکسازی، لە بارودۆخێکی لەو شێوەیەدا پێشنیاری 'دەستووری مەدەنی' بەو مانایە دێت کە خاوەنانی ئەو پێشنیارە نیەتی چارەسەریان نییە، تەنها دەیانەوێت دەستوور لە چوارچێوەی ڕاپرسییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا ڕێک بخەن.

ئایا بەڕاستی دەتانەوێت دەستوورێکی 'مەدەنی' دابنێن؟ وەرن ڕوو لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئەوروپا بکەن و ئەو بەڵێنانەی داوتانە جێبەجێی بکەن: گۆڕانکارییە یاساییەکان لەبەرژەوەندی ئازادیی ڕادەربڕین و کاری ڕێکخراوەیی، هەموارکرنەوەی کارەکانی تایبەت بە زیندانیان و مسۆگەرکردنی مافە کلتوورییەکانی کورد. بڕیارەکانی دادگای دەستووریی ئەوروپا جێبەجێ بکەن.

لەو چوارچێوەیەدا زەحمەت نییە لەوە تێبگەین کە بۆچی پێشنیاری 'پەیمانی کۆمەڵایەتی'ـی کە ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەی کورد پێشکەشی کردووە و پێشنیارەکانی پارتی دیموکراتی 'دەپ' بۆ گۆڕانکاریی لە دەستووردا کە تا ئێستا ئەنجام دراون و لە ئەرشیفی یاسا و بڕیارەکانی پەڕلەماندان، پشتگوێ دەخرێت. بەڵام وەکو وتم، ئەگەر ئەم 'کۆمسیۆن'ـە بە ئامانجی جیاوازیشەوە دابمەزرێت، باوەڕم وایە ئەو نوێنەرانەی ئێمە ناردوومانن بۆ کۆمسیۆنەکە داواکارییەکانی گەل بێننە بەر باس، لە سەرەتادا ئاستەنگییەکانی بەردەم ئازادیی ڕادەربڕین لابەرن."