لە بێڵ دژی گۆشەگیری سەکۆیەک دانرا

ئەندامانی تەجەشە بۆ تیشک خستنە سەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێڵ ی سویسرا، سەکۆیەکی هۆشیارکردنەوەیان دانا.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ تیشک خستنە سەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێڵ ی سویسرا، سەکۆیەکی هۆشیارکردنەوەیان دانا.

سەکۆیەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری بێڵ دانرا، لەوێدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی دانران، لەگەڵ ئەو نامیلکانەی باس لە تەڤگەری گەنجان دەکەن. ئەو هاوڵاتییە سویسریانەی هاتنە لای سەکۆکە دووپاتیان کردەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کارێکی نامرۆڤانەیە و دەبێت هەڵبگیرێت.

گەنجان ئاماژەیان بەوە کرد، لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی مەزن دەکەن و لە هەموو جێگەیەک ئایدۆلۆژیاکەی بڵاودەکەنەوە.