دەستگیرکردنی ٥٥ گەنج لەبەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) لە شاری دێنهاگ (لاهای)ی هۆڵەندا، بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری باسلی سویسرا ئیدانەکرا.
شەوی رابردوو ئەندامانی ڕێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سویسرا، تێکۆژن (بزووتنەوەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر) و تەجەشە (بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ) لە کلاراپلاتز کۆبوونەوە.
گەنجان لەو گۆڕەپانەدا گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "هێرشی گازە کیمیاییەکان بوەستێنە، گەنجە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن".
بە ناوی ڕێکخستنەکانی گەنجانەوە وتە پێشکەشکرا و لە وتەکاندا هاتووە: "ڕۆژی ٣ی کانوونی یەکەم ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی کورد لە بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) خۆپیشاندانێکیان بۆ ریسواکردنی دەوڵەتی تورک ئەنجامدا، کە بە ئاشکرا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. دوای ئەوەی چالاکییەکە دەنگدانەوەى هەبوو، پۆلیسی هۆڵەندی بە هێزێکی بێ پێوەر هێرشی کردە سەر هەڤاڵانمان. لەو هێرشانەدا ٥٥ کەس دەستگیرکراون و ١٠ کەسیش برینداربوون".
لە لێدوانەکاندا باسی ئەوەشکرا: لە ئەنجامی دادگایکردنیان لە هۆڵەندا ٥٥ گەنج زیندانیکراون و ڕەوانەی زیندانی جیا جیا کراون، بۆیە بانگەوازیان بۆ گەلی وڵاتپارێز و دۆستانی کورد و بەتایبەتی گەنجانی کورد هەبوو.
لە بانگەوازەکەیاندا هاتووە: "ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردنە لە تێکۆشانی گەنجانی کورد. ئێمە یەکگرتووی و هاوپشتیی خۆمان بە بەهێزی بۆ هەڤاڵە زیندانیکراوەکانمان دووپات دەکەینەوە، پێویستە دەوڵەتی هۆڵەندا دەستبەجێ گەنجانی زیندانیکراو ئازاد بکات. تاوەکو هەڤاڵانمان ئازاد نەکرێن، ئێمە لە هەموو ئەو شوێنانەى تیایدا دەژین، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ ریسواکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکاریی دەوڵەتی هۆڵەندی بۆ ئەو هێرشانە.
گەنجان بە وتنەوەی دروشم کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
ژ.ت