لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی سێ شۆڕشگێڕی کورد ئیدانەکرا

لە شاری دۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیا لە بەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا میتینگێک بەرێوە چوو، تێیدا بڕیاری دژبە سێ بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کوردستان ئیدانەکرا.

کوردستانیان لە شاری دۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیا بە ئامانجی ئیدانەکردنی بڕیاری وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دژبە سێ بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کوردستان دووران کاڵکان، جەمیل بایک و مووراد قەرەیلان چالاکییان ئەنجامدا و ئەو بڕیارەیان ئیدانە کرد.

میتینگەکە لەلایەن فیدراسیۆنی مەد ئۆرگانیزەکرا،  پانکارد بەنووسینی ' دەوڵەتی تورک گەلی کورد قڕدەکات، ناتۆ و ئەمریکا شەریکی تاوانن' بەرزکردەوە. وێنەکانی بایک، کاڵکان و قەرەیلان بەرزکرانەوە.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە- ئە)  یوکسەل کۆچ قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لە دژی بڕیارەکەی ئەمریلا لە گەلێک شارەوە هاتووین بۆ چالاکییەکە و وتی: " بایک، کاڵکان و قەرەیلان تیرۆریست نین. داوادەکەین کە ئەمریکا بریارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوان شکۆی گەلی کورد. گەلی کورد لە دژی داعش شەڕی کرد. دەبێت نادادپەروەری  لە دژی کورد نەکرێت. دەبێت ئەمریکا هاوکاری ئەم شەڕە قڕێژە نەکات. دەبێت کار بۆ ئاشتی بکات."

کوردستانیان لە شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری دۆسێڵدۆرف بەشداری چالاکییەکەیان کردبوو.

ک-ش