لە چواردەهەمین ساڵیادی مردنیدا، ئارام تیگران یادکرایەوە
لە چواردەهەمین ساڵیادی مردنیدا، ئارام تیگران لەسەر گۆڕەکەی لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا یادکرایەوە.
لە چواردەهەمین ساڵیادی مردنیدا، ئارام تیگران لەسەر گۆڕەکەی لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا یادکرایەوە.
لە چواردەهەمین ساڵیادی مردنیدا، هونەرمەند ئارام تیگران لەسەر گۆڕەکەی لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا یادکرایەوە. هونەرمەندانی تەڤ_چاند و عاشقانی دەنگی تیگران لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان دەستی پێ کرد. سەرەتا هۆزان شەمدین باسی لە کەسێتی ئارام تیگران کرد. هۆزان ئاماژەی بەوە کرد، ئارام تیگران بە ستران و ژیانی خۆی بووە پردی نێوان ئەرمەن و کوردان، نموونەیەکی هەرە بەرچاوی ئەم یەکگرتنەیە. ئاشکرای کرد، وەسێتی ئارام تیگران ئەوە بوو، لە ئامەد بەخاکی بسپێرن و گوتی: "بەڵام دوژمنی دڕندە نەیهێشت، ئێمە بە ڕزگارکردنی خاکەکەمان، ڕۆژێک دێت گۆڕەکەی دەبەینەوە سەر خاکە دڵخوازەکەی".
هونەرمەند حەکیم سەفکان، ئاماژەی کرد بە خزمەتی ئارام تیگران بە هونەری کوردی و گوتی: "ئێمە بە یادکردنەوەی وی، خاوەندارێتی لە وتەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە دەیگوت: "کاتێک من سترانی "هەی لۆ دەلال"ـم بیست، گوتم دەبێت ئەم دەنگە هەمیشە بمێنێتەوە".
پاش وتەی هونەرمەند و بەشداران، گوڵ لەسەر گۆڕی ئارام تیگران دانرا و سترانەکانی گوترایەوە.