لە دویسبۆرگ پانێڵی ٨ ی ئادار بەڕێوەچوو
لە دویسبۆرگ بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پانێڵێک ڕێکخرا.
لە دویسبۆرگ بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پانێڵێک ڕێکخرا.
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" پانێڵێک ڕێکخرا. پانێڵەکە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) بەڕێوەچوو، لە خانەی ژنۆلۆژی ئەلیف کایا و وتەبێژی یەژەکە-ئە کەزبان دۆگان بەشداربوون.
پاش ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، ئەلیف کایا تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژن" و تەڤگەری ژنانی کورد.
وتەبێژی یەژەکە-ئە کەزبان دۆگان، نرخاندنی کرد بۆ مێژووی ٨ ی ئادار و ئەو واتایەی ژنانی کورد بۆ ٨ ی ئادار زیادیان کردووە.
پاشان پانێڵەکە بە گۆرانی هونەرمەندانی کەوانی زێڕین پیا و دیدا بەردەوام بوو.
پانێڵەکە بە هەڵپەڕکێ و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.