لە دژی گۆشەگیری لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا چالاکی ئەنجامدرا

لەسەر بانگەوازی بزوتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەک لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسەل ئەنجامدرا.

تەژەکە-ئە لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی کاربەدەستانی رێکخراوەکانی ئەوروپا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا داوای بەشدرابوون لە چالاکییەکانیان کرد.

کورد و دۆستیانیان لە گۆڕەپانی لوکسەمبورگ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوە و بێدەنگی رێکخراوەکانی ئەوروپا بەتایبەتی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)یان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا پلاکارد بە نوسراوی "ژنانی کورد لە پێناو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدان"، "کات کاتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە" و "سیستمی ئیمڕاڵی تێکدەشکێنین. لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بە ئازادی دەژین"، بەرزکرانەوە. بە بێ وچان دروشمی "هەموومان پەکەکەیین"یان دەوتەوە.

لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە. وتەبێژی تەژەکە-ئە ئایتەن کاپڵان لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و کاردانەوەی بەرامبەر بە بێدەنگی پەرلەمانی ئەوروپا نیشاندا.

کاپلان باسی لەوەکرد کە بۆ ئەوەی سی پی تی راگەیەندراو بدات ئەوان لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و وتی، "رێبەرایەتی هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە پێکەوە سەردەکەوین".

لە چالاکییەکەدا راگەیەندراو خوێندرایەوە و ئەوە خرایەڕوو کە رێگەنادرێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی دیدار ساز بکات.

هـ. ب