بە دیمەن

لە هێلسنکی ١ی ئایار بە ڕێپێوانێک پیرۆز کرا

١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە شاری هێلسنکی بە ڕێپێوانێک پیرۆز کرا. کوردستانیانیش بە شێوازی خۆیان بەشداری پیرۆزباییەکە بوون.

بە بۆنەی ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو.

سەندیکا، ڕێکخراوەکانی کرێکاران و فەرمانبەران بە ناوی بلۆکی جیاوازەوە ڕێپێوانێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

بلۆکێک بەناوی "مانگرتنی گشتی" کە لە چەندین ڕێکخراوی چەپ و ئەنارشیست پێکهاتبوو، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە)یش تێدا بەشدار بوو.

بابەتی بلۆکی مانگرتنی گشتی لە ڕێپێوانەکەدا بریتی بوو لە بانگەوازی بۆ مانگرتنی گشتی و نیشاندانی هێزی کرێکاران لە دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای ڕاستگری فینلاند.

ڕێپێوانەکە ١ تا ناوەندی شار بەردەم کتێبخانەی ئودی بەردەوام بوو.

هەروەها بانگەوازی بۆ مانگرتنی گشتی کرا.