لە هێلسینکی بە ریکخستنی چالاکییەک سڵاو لە بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا

لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند چالاکییەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا و سڵاو لەو بەرخۆدانە کرا.

لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا پۆستەر و لافیەت بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕین بەرزکرابونەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترایەوە.

نوێنەرانی پەژاک و کۆمەڵە لە چالاکیەیکەدا پەیامی خۆیان خوێندنەوە و ڕایانگەیاند، پشتیوانی بەرخودانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت