لە کۆجاعەلی لە گەراجێکدا ١٧ ئۆتۆمبێلی سەر بە وەزارەتی داد سوتێندران
جەنگاوەرانی زولفوک گەزەنی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی کاراتەپەی کۆجاعەلی لە دژی گەراجێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی داد چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زولفوک گەزەنی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی کاراتەپەی کۆجاعەلی لە دژی گەراجێکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی داد چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زولفوک گەزەنی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، "شەوی ٥ی ئایار کاتژمێر نزیک ٠١:٠٠ وەک جەنگاوەرانی زولفوک گەزەن لە دژی گەراجی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی داد چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. گەراجەکە کەوتووەتە سەر رێگەی دی ١٠٠. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئاگر کەوتەوە، نزیکەی ١٧ ئۆتۆمبێلی حکومی لەناوچوون و بە دەیان ئۆتۆمبێلیس زیانیان بەرکەوت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە رۆژانی رابردوودا لە گەورەشارەکان و لە کوردستان ئۆپراسیۆنی سیاسی زیادیان کردووە، کەسانی شۆڕشگێڕ دەگیرێن. ئێوە کەس نابینن کە لەبەرامبەری ئەو گرتنانە چۆکدابدەن و هەنگاو بۆ دواوە هەڵبگرن. هیج هێرشێکی ئێوە ناتوانێت بەر بەو داڕوخان و درزانە بگرێت کە ئێمە خستوومانەتە دیواری فاشیزمی ئێوە. ئەم چالاکیەمان وەک وەڵامدانەوە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرە لە چیاکانی کوردستان لە دژی گەریلاکانی ئازادی، وەڵامی هێرشە فاشیستیەکانە کە پۆلیسی تورک لە دژی گەلی مەدەنیمان، سیاسەتمەداران و دەزگاکانمان ئەنجامی دەدات".
هـ . ب