لە کۆڵۆمبیا گفتوگۆ لەسەر پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت

لە کۆنفرانسێکی سێ ڕۆژەدا لە کۆڵۆمبیا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پارادایمی "نەتەوەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

کۆنفرانسەکە لە ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ تەمموز لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا بە ناونیشانی "ئاواکردنی جڤاکێکی دیموکراتیک و سەرهەڵدان دژی سەرمایەداری".

کۆنفرانسەکە بەتایبەتی بایەخدەدات بە پرۆژەی "نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ڕاگەیاندراوی کۆنفرانسەکەدا، ئاماژە کراوە بە پاشەکشەی جڤاکی بەهۆی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، تێیدا هاتووە: "لەپێناو پاراستنی ئاسۆی ئازادی لە ئاستێکی قووڵدا، دەبێت لەگەڵ هەموو هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەکان یەکبگرین".

پاش وتەی پێشوازی کۆنفرانسەکە، پانێڵێک بە ناونیشانی "سەرمایەداری و قەیرانی پێکەوەهەڵکردن" بەڕێوەدەچێت.

هەروەها بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دانیشتنێک دەبەسترێت بە ناونیشانی "ئەڵتەرناتیڤی سەرمایەداری و سیستەمی دەوڵەت_نەتەوە".

هەروەها چەند پانێڵێک بەڕێوەدەچن بە ناونیشانەکانی "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری"، "جڤاک و هەرێم"، "ژن و ئازادی ژن"، "جیاوازی هزری"، "گەنجان"، "دەوڵەت و دیموکراسی".

لە ڕۆژی سێیەمدا، پانێڵێکی گفتوگۆ ڕێکدەخرێت دەربارەی شۆڕش و شێوازی پشتیوانی لە شۆڕش و ئەنتەرناسیۆنالیزم لە سەدەی بیست و یەکەم.

ئەم پانێڵە بۆ دوو ڕۆژ لە بەیانییەوە تا شەو بەردەوام دەبێت، پاشان ئەنجامنامەکە ڕادەگەیەنرێت و کۆنفرانسەکە کۆتایی دێت.