لە کۆنفرانسی لۆزاندا گفتوگۆکرا دەربارەی تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە
لە کۆنفرانسی لۆزاندا پرسی "تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە دژی ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان" گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە کۆنفرانسی لۆزاندا پرسی "تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە دژی ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان" گفتوگۆی لەسەر کرا.
کۆنفرانسی "لە ١٠٠ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزان، هەڵوێستی گەلی کوردستان" بە پێشەنگایەتی کەنەکە بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی لۆزانەوە ڕێکخرا. لە ڕۆژی دووەمدا، پرسی مێژووی تێکۆشان دژی لۆزان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
پانێڵەکە لەلایەن بەهرە محەمەد مەحمود و ڕۆژان حازیم بەڕێوەبرا، پرۆفیسۆر نایف بەزوان لە بەشی یاسای زانکۆی ڤییەنا، د. ئازاد حاجی ئاغایی لە زانکۆی پۆڵۆنیاوە، نوسەر ئارێز عەبدوڵا و نوسەر د. هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک وتاربێژ بەشداربوون.
د. ئازاد حاجی ئاغایی باسی لە تێکۆشانی مافی کوردان کرد لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و لەگەڵ پەیوەندیان بە دەوڵەتانی بەشداری شەڕەوە، گوتی: "پرسی مێژوویی کورد لەگەڵ پەیماننامەی لۆزان دەرکەوت کە لەنێوان دەوڵەتانی بەشداری شەڕ و دەوڵەتی تورک واژۆکرا. کورد بەهۆی فشاری دەوڵەتە تازە دامەزراوەکان نەیانتوانی بگەن بە مافەکانیان. پاش جەنگی جیهانی یەکەم، کورد بە بنەماڵە و عەشیرەت و جوگرافیاوە پارچەکران. بە پەیماننامەی لۆزان لەنێوان سێ دەوڵەتی نوێدا دابەشکران. ئەم پەیماننامەیە هاوکات بناغەی بێ ستاتۆ مانەوەی کوردان دەردەخات. لەڕووی جوگرافیشەوە بەسەر دەوڵەتاندا دابەشکران. پەیماننامەی لۆزان ئازادی چاند و زمان دەبەخشێتە هەموو هاوڵاتیانی تورکیا، بەڵام کورد وەک گەل و نەتەوەیەکی جیا ناناسێنێت. هەروەها پەیماننامەی لۆزان بووە مایەی قەیران. چارەسەری پرسی کورد بەبێ چارەسەر مایەوە. بەمەش نکۆڵی و ستەمی دەوڵەتانە سەرکوتکەرەکانی لەگەڵ خۆیدا هێنا".
د. ئازاد حاجی ئاغایی ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک لایەنگری پەیماننامەی لۆزانە، ئەمڕۆ هێشتاش بەم پەیماننامەیە ڕازی نییە، هەموو مافەکانی کوردستان لە سەرانسەری جیهان دەکاتە ئامانج.
"پێویستە لە دژی هێرشەکان تێکۆشانی هاوبەش هەبێت"
نوسەر ئارێز عەبدوڵا لە سەرەتادا هاتە سەر باسی ئەوەی، بێ مافکردنی گەلی کورد لە پەیماننامەی لۆزانەوە تا ئێستە بەردەوامە، گوتی: "کورد بە بەرخۆدانی خۆیان ئەم پەیماننامەیان قبووڵ نەکرد و بۆ هەموو جیهانیان سەلماند، ئەم پەیماننامەیە ناڕەوایە". هەروەها ئاماژەی کرد بە زیادبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان، تیشکی خستە سەر گرنگی تێکۆشانی یەکێتی کوردستانی و سیاسەتی یەکڕیزی لە دژی ئەم بابەتە.
پانێڵیستەکانی تێکۆشانی سەد ساڵەی دوایی کوردیان نرخاند، دووپاتیان کردەوە، گرنگە بە کۆنگرەی نەتەوەیی و سیاسەتی یەکێتییەوە بچینە نێو سەدەی نوێوە.
پانێڵ بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو.