لە کۆپنهاگن بۆ ڕێبەری گەلی کورد پانکارد هەڵواسرا
پانکارد کە وتەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی لەسەر نووسرابوو لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی وڵاتی دانیمارک هەڵواسرا.
پانکارد کە وتەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی لەسەر نووسرابوو لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی وڵاتی دانیمارک هەڵواسرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرزە پردی شاری کۆپنهاگن پانکاردێک بە نووسینەکانی ئۆجالان،" هەرشتێک بۆ داهاتوویەکی ئاشتییانە و دیموکراسی" هەڵواسرا.
چالاکوانان هەروەها پانکارد و پارچە نووسراو بە ناوەڕۆکی " ئازادی بۆ ئۆجالان" ، " نا بۆ سیاسەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی" لە چەندین شوێنی شاردا هەڵیان واسی.
بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی نامە هەتاکوو ئیستا ٤هەزار و ٥٩ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە، کۆم خەباتی کوردی باشووری ئەفریقا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور پێش ئیستا کەمپەینیکیان دەستپێکردبوو.
ک-ش