لە لەندەن لەدژی هێرشی داگیرکەری رێپێوان ئەنجامدرا

کورد و دۆستەکانیان لە لەندەن بە رێپێوانێک سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورک و هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کورد و دۆستەکانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان کۆبونەوە. پێکهاتەکانی نەبەدەهە پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد. لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دۆڤیزی 'تیرۆریست ئەردۆغان' بەرزکرانەوە.

ئەرجان ئاکبال هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و نارەزایی پیشانی هێرشی سەر هەرێمەکانی گەریلادا. ئاکبال وتی، "پێویستە دەوڵەتی تورک بزانێت گەریلا گەل بۆ خۆیەتی. سیاسەتی قڕکردن هیچ کاتێک سەرناکەوێت. گەل فاشیزمی ئەردۆغان هەڵدەوەشێنێێت. چۆن لە زاپ و گارە تێک چوو، ئەمجارەش تێکدەچێت.

لەسەرناوی کوردیش سۆلیدارێتی کامپانگ نیک ماتەئۆ راگەیەنرا، دۆستی گەورەی گەلی کورد چیاکانە و وتی، "فاشیزم لە بەرانبەر چیاکانی گەلی کورد تێکدەچێت. کلیلی ئازادی لە چیاکانی کوردستانە."

شوان باشور لەسەر ناوی کەجەدەکە – باشور قسەی کرد و رایگەیاند، پێویستە داگیرکەری لەسەر خاکی کوردستان دەربکرێت.

دوای قسەکردن جەماوەر لەبەردەم کەی سی سی لە هارینگ رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا خەلک پشتگیریەکی زۆری پیشانی چالاکوانان کرد.

ف.ق