لە لیماسۆل ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا
بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاواوە لە شاری لیماسۆلی قوبرس ئاهەنگێک سازکرا.
بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاواوە لە شاری لیماسۆلی قوبرس ئاهەنگێک سازکرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس بە بۆنەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی رۆژئاوا ئاهەنگێک سازکرا. ئاهەنگەکە لە شانۆی ئامفی تیاترۆی مارکی مۆلۆز بە بەشداری دەیان کەس بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیان و یادی شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر نوێنەری پەیەدە یاسین تەربوش لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و وتی، "بەهاری عەرەبی کە لە تونس سەریهەڵدا، هەرچەندە گۆڕانکاریشی لە دەسەڵاتدا ئەنجامدابێت، تاکە شتێک کە گۆڕیبێتی هاتنە سەر حوکمی دەسەڵاتێکی ئایینی بوو. بەڵام شۆڕشی رۆژئاوا، سەرباری هەموو لەمپەر و هێرشەکانیش بووە شۆڕشی گەل. گەلەکەمان دەیزانێت کە لە هێڵی سێهەمی رێبەر ئاپۆدا ئەو شۆڕشە هاتووەتە دی. شۆڕشی رۆژئاوا سەرەڕای هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، پێگەی خۆی کردووەتەوە و بووەتە نمونەی ژیانی هاوبەشی چەندین گەل. ئەمڕۆ ئەو شۆڕشەی لە رۆژئاوا سەریهەڵدا، گەیشتووەتە ئەنجام.
ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتاییهات.
ژ.ن