لە مارسیلیا فەرمانی ٣ی ئاب بە چالاکییەکی بێدەنگی شەرمەزار کرا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئارین میرکان فەرمانی ٣ی ئاب−یان بە ئەنجامدانی چالاکییەکی بێدەنگی ئیدانە کرد.

لە شاری مارسیلیا لە باشووری فەڕەنسا بە پێشانگایەتی ئەنجومەنی ژنانی شەهید ئارین میرکان چالاکییەکی بێدەنگ بۆ شەرمەزارکردنی فەرمانی ٣ی ئاب بەڕێوەچوو.

ژنان و وڵاتپارێزان بەرەبەیانی لە ڤیۆکس پۆرت گردبوونەوە و بە پلاکارد و بروشەر سەرنجیان بۆ کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٤ی کە لەلایەن چەتەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکان ئەنجامدرا ڕاکێشا.

لە چالاکیەکەدا ژنان سەرنجیان بۆ سەر ئەو ژنە ئێزدییانە ڕاکێشا کە تا ئێستاش لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیراون و چارەنووسیان نادیارە.

ژ.ن