لە مارسیلیا رێپێوان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو

لە مارسیلیای فەرەنسا گەنجان بە بانگەوازی 'جەنگی ئازادی بگەیەننە سەرکەوتن' رژانە گۆڕەپانەکان و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاواریان کرد.

گەنجانی کورد بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "جەنگی ئازادی بگەیەننە سەرکەوتن" لە مارسیلیای فەرەنسا رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی جانبیێر تا گۆڕەپانی ڤیۆکس پۆرت بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی بژی سەرۆک ئاپۆ،  بێ سەرۆک ژیان نابێت وترانەوە و داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

گەنجانی لە راگەیەندراوەکەیاندا بە بیریان هێنایەوە کە زیاتر لە دوو ساڵە هیچ هەواڵێکیان لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیە و شەڕێکی سەختیش لە کوردستان لە ئارادایە و بێدەنگی جیهانیشیان لەو بارەوە شەرمەزار کرد.

بڵاوکراوە دابەشکران. دوای رێپێوانەکە گردبوونەوە سازکرا. دروشمەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە. لە وتارەکاندا ئەوە خرایە روو کە تەجەشە و تەکۆژن بەردەوام دەبن لە سازکردنی چالاکی.

لە چالاکیەکەدا سڵاو لە گەنجانیش کرا کە لە زۆر وڵات لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاک ئەنجام دەدەن.

هـ . ب